کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵە شێعری \'\'رووژ\'\' لە هۆنینەوەی جەلیل ئاهەنگەرنژاد چاپ و بڵاوکرایەوە

19:54 - 4 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: جەلیل ئاهەنگەرنژاد شاعیری هەڵکەوتە و ناوداری کورد لە کرماشان کۆمەڵە شێعرێکی نوێی لەژێر ناوی \'\'رووژ\'\' چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئاهەنگەرنژاد لەم پێوەندییەدا بە هەواڵێنرانی وتووە: کۆمەڵە شێعری کوردی بەناوی رووژ واتە خۆر لەلایەن دەزگای چاپ و وەشانی زانا لە شاری ئیلام لە ٢٠٠ ژمارەدا بڵاو کراوەتەوە.
ئەو شاعیرە وتوویەتی: ناوەڕۆکی ئەم کۆمەڵە شێعرە کۆمەڵایەتیی و لە دوو شێعری درێژ و کۆمەڵێک شێعری کورت پێکهاتووە.
جەلیل ئاهەنگەرنژاد شێعرەکانی خۆی بە دوو بەشی توێژینەوەیی و سرشتی (زەوقی) دابەش کردووە.
یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردیی بەناوی \'\'نەرمەواران\'\' و یەکەم کۆمەڵە شێعری فارسیی ئەو شاعیرە بەناوی \'\'چێژی رۆژە نەهاتووەکان\'\' دێنە ئەژمار.
جگە لەم دوو بەرهەمە کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەشی بەناوەکانی \'\'تەم، برزوونامە، دپیەک و سام‌نامە\'\' ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەیە.