کوردستان میدیا: بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئێران بۆته بابه‌تی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له پشت درگا داخراوه‌کان.
به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران بۆ جارێکی دیکه بۆته باسی سه‌ره‌کیی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی، که ئه‌مڕۆ له پشت درگا داخراوه‌کان له ڤییه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م دانیشتنه هه‌تا رۆژی هه‌ینی، رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی درێژه‌ی ده‌بێت.
یۆکیا ئامانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له دوایین راپۆرتی خۆیدا داوای له رێژیمی ئێران کردبوو، هه‌تا ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌مه‌ڕ پشکنینی دامه‌زراوه ناوکییه‌کان، له‌لایه‌ن پشکێنه‌رانی ئاژانسه‌وه به واژۆ کردنی رێکه‌وتننامه‌یه‌ک نیشان بدات.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناو‌کی له‌و بڕوایه دایه که سه‌ره‌تا ده‌بێ دامه‌زراوه‌ی ناوکیی پارچین ــ سه‌ربه سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ــ بپشکنێت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناو‌کی په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه که‌له دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی رێژیمی ئێران‌دا ته‌قینه‌وه‌ی ناو‌کی تاقی کراوه‌ته‌وه و ده‌توانێ له ئامرازی شه‌ڕکه‌ری ناو‌کی که‌ڵکیان لێ وه‌ربگرێت.
حه‌وتووی رابردوو دامه‌زراوه‌ی زانست و ته‌ناهیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند وێنه‌ی ئاسمانیی بڵاو کردۆته‌وه، که تێیدا رێژیمی ئێران ده‌ستی داوه‌ته ته‌فروتوونا کردنی بینای دامه‌زراوه ناوکییه‌کانی پارچین که ئه‌گه‌ری تاقی کردنه‌وه‌ی ناوکیی لێ ده‌کرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران