• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ساڵـڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لە ١١ی رەشەمەی ١٣٥٧/وتووێژ

زایینی: ٠١-٠٣-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٢/١٢/١٠ - ٢٢:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ساڵـڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات لە ١١ی رەشەمەی ١٣٥٧/وتووێژ
کوردستان میدیا: ١١ی رەشەمەی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی ساڵـڕۆژی بەڕێوەچوونی میتینگی مەهاباد و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ لە رۆژێکی وەکوو ئەمڕۆدا میتینگی راگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات بە رێبەریی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بەڕێوەچوو، لەو رۆژە مێژوویی‌یە کە ١٩ رۆژ پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران هاتە ئاراوە، دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی پێشکەش کرد.


لەو پەیامەدا پاڵپشتی لە شۆڕشی خەڵکی کوردستان و هەموو گەلانی ئێران راگەیەنرا و بانگهێشتن بۆ برایەتی و یەکیەتیی نەتەوەکانی ئێران و هێزە نیشتمانپەروەرەکان کرا و تێیدا هوشداری بە پیلانەکانی دوژمن بۆ لەخشتەبردنی پێشێلکردنی مافەکانی نەتەوەی کورد درا.


کوردستان میدیا بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە دۆخی سیاسیی ئەو کاتی کوردستان و ئێران، وتووێژێکی لەگەڵ ''سەید عەلی رەحمانی'' وەکوو یەکێک لە بەشدارانی میتینگی مەهاباد پێک هێناوە.


دەقی وتووێژەکە بەم شێوەیە:


10002.jpg
سەید عەلی رەحمانی: لە میتینگی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس بەشدار بوون

کوردستان میدیا: ئێوە وەکوو کەسێک کەلە میتینگی مەهاباد، واتە رۆژی ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات، بەشداربوون، بە بڕوای ئێوە چەند کەس لەو میتینگەدا بەشدارییان کرد؟


سەید عەلی رەحمانی: بەڵە راستە، من لە ساڵـڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی حیزب لە رێکەوتی ١١ی رەشەمەی ١٣٥٧ کە بە شێوەی میتینگێک لەلایەن دوکتور قاسملووەوە بەڕێوەچوو، بەشداریم کردووە، دیارە من لە رۆژنامەکانی ئەو سەردەمەدا بینیومە کە چلۆن و بە چ شێوەیەک باسیان لێ کردووە، دیارە رۆژنامەکان لەو بڕوایەدا بوون کە ٩٠ هەتا ١٠٠ هەزار کەس بەشدارییان کردووە، بەڵام ئەو دیدەی کە من لە کاتی هاتنە دەرەوە لە مەیدانەکەدا هەمبوو، ئەوەی من دیتم لانی‌کەم ٢٥٠ هەزار کەس بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون. دەتوانم بڵێم ئەوەندە کە خەڵکی حیزب و حیزب خۆشەویست هاتبوو، دوو هێندە خەڵکی ئاسایی هاتبوو.


کوردستان میدیا: بۆ چی ئەو هەموو خەڵکە لە رێوڕەسمی ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دیموکرات بەشدارییان کرد؟ پێویستیی راگەیاندنی ئاشکرابوونی خەبات حیزب چی بوو؟


سەید عەلی رەحمانی: لەو سەردەمەدا هەلومەرجەکە سەیر و سەمەرە بوو، کەسانێک کە هەلومەرجی ئەو کاتیان نەدیبێت، هەرچی لەو پێوەندییەدا بخوێننەوە هەر ناتەواوە، چونکە لە کۆتایی‌یەکان دەسەڵاتی پەهلەویدا بەجۆرێک دەرەتانێک خولقابوو کە هەر گرووپێک لە دەربڕینی هەڵوێستەکانی سەرپشک و ئازاد بوو، یان لانی‌کەم هەلومەرجی ئینقلابی ئەوەی دابین کردبوو، بۆ وێنە چاو لێ بکە لەو سەردەمە دژوارەدا ''ئاغای سیرووس نەهاوەندی'' کە وەزیری دەربار بوو، دێت گرووپێکی زۆر زۆر چەپ بەناوی ''شفق سرخ'' دادەمەزرێنێت و هەزاران لاو بۆلای خۆی رادەکێشێ و کارەکەشی بان‌تر لە کۆمۆنیسم لە کۆتاییدا بە قازانجی ئیمپرالیزم تەواو دەبێ، بەڵام ئەگەر چاو لە دۆخی کوردستان بکەین کە هەلومەرج زۆر لەبارترە و وەکوو قارچک رۆژ بۆ رۆژ گرووپێک هەڵدەتۆقێ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش خۆ حیزبێکی نەناسراو نەبوو، چونکە لانی‌کەم مێژووی کۆماری کوردستان پاڵپشتیی لێ دەکرد و دونیای دەناسی و دونیا دەیناسی، پێویست بوو لە رۆژێکی دیاریکراودا ئەو کارە بکا و بڵێ، رابگەیەنێت کە ئێمەیش لە مەیدان داین.

10029.jpg
دیمەنێک لە میتینگی مەهاباد


کوردستان میدیا: دۆخی خەباتی حیزبی دێموکرات پێش ئەو سەردەمە واتە راگەیاندنی ئاشکرابوونی خەبات، چۆن بوو؟


سەید عەلی رەحمانی: زیاتر لە ٣، ٤ مانگ بوو هاوڕێیانی حیزب کەلە دەرەوەی ئێران لە دوورەوڵاتدا ژیابوون و ژیانێکی کوڵەمەرگی و پڕ لە کوێرەوەریشیان هەبووە، بە نهێنی لە شارەکاندا کۆمیتەگەلێکی بچۆکی دوو سێ کەسییان دانابوو و پێیان وابوو هەلومەرج هەر وەکوو جارانە. لەو سەردەمەدا دوکتور قاسملوو هزری ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی وروژاند و لە رۆژی ١١ی رەشەمە ١٣٥٧ (١/٣/١٩٧٩) لە کۆبوونەوەیەکدا کە پێشتر باسم کرد، خەباتی ئاشکرای حیزبی راگەیاند.


کوردستان میدیا: کاک سەید عەلی باسی رووداوەکانی نێو میتینگەکەی مەهابادمان بۆ بکە.


سەید عەلی رەحمانی: هەر وەکوو وتم خەڵکێکی زۆر لە حیزبی و غەیرە حیزبی بەشداری ئەو میتینگە بوون، ژن و پیاو بەتێکەڵ بەشدار بوون و من لە بیرمە کە نزیک بە ١٥٠ ژن و پیاو بە تێکەڵ بە جلوبەرگی نامونەزەمەوە بە شێوەیەکی خۆڕسک لە نێو مەیدانەکەدا بە تفەنگی بڕنەو رێژە دەچوون. ئەو کۆبوونەوەیە نزیک ٤ هەتا ٥ کاتژمێری خایاند و خودی دوکتور قاسملوو بەڕێوە دەبرد، دیارە لەو سەردەمەدا جگە لە دوکتور قاسملوو کەسێکی دیکەی وەهامان لەنێو حیزبدا بە داخەوە نەبوو کە بتوانێ ئەو کارە بە باشی بەڕێوەبەرێت ئەوەیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حیزبی دێموکرات هەتا ئێستا چوار نەسڵی بە خۆیەوە بینیوە، نەسڵی یەکەم پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی بوون کە پاش رووخانی کۆمار و دواتر بووژاندنەوەی حیزب لە ساڵی ١٣٢٧، تەنیا یەک تاقە نەفەریش کەلە کۆمار و دامەزرانی حیزبدا بەشداریی کردبوو، لە بووژاندنەوەی حیزبدا لە ساڵی ٢٧ بەشداریی نەکرد، واتە ئەوانەی کەلە بووژاندنەوەی حیزبدا بەشدارییان کرد دەبنە نەسلی دووهەم کە دوکتور قاسملوو و یارانی دەگرێتەوە، ئێستا نەسڵی سێیەم لە نێو حیزبدا دەسەڵاتدارە، بۆ نموونە مستەفا هیجری ساڵی ١٣٥٨ بووەتە ئەندامی حیزب، واتە نە سەرەمی کۆماری بینیوە و نە سەردەمی بووژاندنەوەی رێکخراوەکانی حیزب پاش ساڵەکانی ٢٧، بەڵام بە پێچەوانەی قۆناغەکانی پێشوو ئێستا نەسڵی سێیەم و چوارەم لەنێو حیزبدا تێکەلە و پێکەوە خەبات دەکەن و ئەزموونەکانیان لە ئیختیاری یەکدی دادەنێن. لەپێوەندیی نێوان نەسڵی دووهەم بۆ سێیەم ئەوانەی کەلە ساڵی ١٣٥٧ حیزب خۆ دەبووژێنێتەوە و خەباتی ئاشکرای دەست پێ دەکا، باوەڕ ناکەم لەسەدا ٢ی نەسڵی دووی حیزبیی ساڵەکانی ٢٧، ٣٢، ٣٨، ٤٢، ٤٦ ــ ٤٦ بەو هەموو ئەزموونەوە کە خەباتیان کردووە، زیندانییان کێشاوە نەهاتوونەوە مەیدان بەداخەوە.


کوردستان میدیا: حیزب پاش راگەیاندنی خەباتی ئاشکرای خۆی وێڕای ئەوەی کە هەموو کۆمیتەکان لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان دەبووژێنێتەوە، هەتا چەندە لە گۆڕپانی ئاشکرای خەباتدا بەردەوام بوو؟


سەید عەلی رەحمانی: پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەتان بدەمەوە، پێم خۆشە باسی شتێک بکەم. دوکتور قاسملوو دەفەرمێ ''ئێمە هەرچەندە زیاتر بمێنینەوە و ناچار بە شەڕ نەبین بۆ ئێمە باشترە و قازانجی زیاتریشی تێدایە. لە ١١ی رەشەمەوە کە رێکخراو و کۆمیتەکانی حیزب لە شارەکاندا دامەزرانەوە و بۆ خۆیان هاتوچۆ و چالاکییان هەبوو، هەتا ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ درێژەی کێشا. رۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ کە خومەینی جیهادی لەدژی نەتەوەی کورد راگەیاند، خەباتی ئاشکرای حیزب بەدرەوام بوو.


کوردستان میدیا: ئایا حیزب لەو سەردەمەدا تەنیا خەباتی مەدەنیی دەکرد، یان چەکداریشی هەبوو؟


سەید عەلی رەحمانی: حیزبی دێموکرات هەمیشە چەکدار بووە، بەڵام هەمیشە چەک لەسەر شانییەوە نەبووە، لەو سەردەمەشدا پاش ئاشکرابوونی خەباتی حیزب هەتا دەسپێکی فەرمانی جیهادی خومەینی هیچ دەرگیرییەک رووی نەداوە هەتا حیزبیش لە چەک کەڵک وەربگرێت و کۆمیتەکانیش لە جێگای خۆیاندا چالاکییان هەبووە.


دیمانە/ رامان نەسری
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.