کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە بۆکان لە پێشکەشکردنی وتارەکانی سمیناری زانستیی ئیزۆ ٩٠٠١ بە زمانی کوردی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کەلە سمیناری زانستیی بەڕێوەریی کەیفەیەت لەسەر بنەمای ئیزۆ ٩٠٠١ لە بۆکان، لە پێشکەشکرانی وتار و بابەتە زانستییەکان بە زمانی کوردی بەشدارییان کردبوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران، پاش پێشکەشکردنی ئەو وتارانە بە زمانی کوردی، کاردانەوەی تونیان پیشان دا و بە وروژاندنی کۆمەڵێک کێشە و بابەتی بێبنەما و نازانستی، هەوڵی بێبایەخ کردنی وتارەکانیان دەدا.
بەرپرسانی رێژیم لەو سمینارەدا رایانگەیاندووە کە دەبێ تێکڕای وتارەکان بە زمانی فارسی پێشکەش بکرێن.
سمیناری زانستیی کەیفیەت لەسەر بنەمای ئیزۆ ٩٠٠١ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٧ی رەشەمە، بە بەشداریی ٤٠٠ کارناس و لەوانە کارناسانی هەڵکەوتووی کورد لە هۆڵی سیمورغی شاری بۆکان بەڕێوەچوو.