" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە شاری سنه رێز لە هونەرمەندێکی ناوداری کورد گیرا

زایینی: ٠٥-٠٣-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٢/١٢/١٤ - ١٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە شاری سنه رێز لە هونەرمەندێکی ناوداری کورد گیرا
کوردستان میدیا: ئەنجومەنێکی ئەدەبی ــ فەرهەنگیی شاری سنە لە رێوڕەسمێکدا رێزی لە "سەید محەممەد سەراو'' هونەرمەندی ناوداری مۆسیقای کوردی گرت.


هەواڵدەرییە نێوخۆێێ‌یەکان بڵاویان کردەوە، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە، ''ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کوردستان'' لە رێوڕەسمێکدا رێزیان لە ''سەید محەممەد شێخ ئەحمەدی'' ناسراو بە ''سەید محەممەد سەراو'' گرت.


ئەو هونەرمەندە ناودارە چەندین ساڵە لە بواری مۆسیقای کوردی و بەتایبەت مۆسیقای ناوچەی ئەردەڵان و لەیلاخ خزمەتی کردووە.


سەید محەممەد سەراو ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە دایک بووە و زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە بواری مۆسیقای فولکلۆری کوردی چالاکیی نواندووە.


''ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد'' ١٠ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەدەبدۆستانی کوردستانەوە دامەزراوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ رێز لە گەورە ناودارانی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دەگرێت.


ئەنجومەنی رێزلێنان لە ناودارانی کورد لە دامەزرانییەوە هەتا ئێستا لە بوارە جۆراوجۆرەکانی رێزی لە چەندین ناوداری کورد گرتووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک