• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

پیشانگای بەرهەمەکانی هادی زیائەدینی کۆتایی پێهات

زایینی: ٢٦-٠٣-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠١/٠٦ - ١١:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پیشانگای بەرهەمەکانی هادی زیائەدینی کۆتایی پێهات
کوردستان میدیا: پیشانگای بەرهەمەکانی هادی زیائەدینی کە کۆمەڵێک بەرهەمی نەقاشیی لەخۆ گرتبوو، لە شاری سنه کۆتایی پێهات.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، پیشانگای ئەم هونەرمەندە کورد کە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمەی ساڵی رابردوو دەستی پێکردبوو، دوێنێ سێ‌شەممە رێکەوتی ٥ی خاکەلێوە، کۆتایی پێهات.


هادی زیائەدینی لە هونەرمەندانی هەڵکەوتوو و خاوەن تەکنیکی تایبەتیی پەیکەرتاشیی نەتەوەی کوردە کە ساڵی ١٣٥٦ لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی تاران خوێندنی ئاکادێمیکی لەگەڵ کاری پراکتیکی دەست پێ کردووە.


هادی زیائەدینی لەم پێوەندییەدا دەڵێ: زیاتر لە حەوت ساڵ کە هاوکات لەگەڵ خوێندن، کاری راهێنانیشم کردووە و خۆشحاڵم کە ناوەندە ئاکادێمیکە هونەرییەکان، لە بوارەکانی پەیکەرتاشی، نیگارکێشی و شێوەکاری لە کوردستاندا فێر بووم.


ئەو هونەرمەندە کوردە هەتا ئیستا چەندین پیشانگای لە کوردستان، ئێران و وڵاتانی بیانیی وەکوو ئەمریکا، بریتانیا، سویس، قرقیزستان، قەزاقستان، ئوزبەکستان و کوەیت، کردووەتەوە.


لە ئاسەوارەکانی ئەو هونەرمەندە لە بواری پەیکەتاشیدا دەکرێ ئاماژە بە پەیکەری ''شوان'' لە پارکی ئاویەری سنە، پەیکەری ئازادی لە مەیدانی ئازادیی سنە، پەیکەری ''چێژنی رزگاری'' لە مەیدانی کوودەکی ئەسفەهان و پەیکەری مەستوورەی ئەردەڵان لە هەرێمی کوردستان بکەین.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا