کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری لەگەڵ ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە

22:58 - 10 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدان کۆبووەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستانی میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، مەستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە بنەماڵەی شەهیدانی رێگای رزگاریی کورد و کوردستان کۆبووەوە.
مستەفا هیجری لەو کۆبوونەوەیەدا خۆشحاڵیی خۆی لە دیداری بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و لەسەر دۆخی هەنووکەیی کوردستان و نزیک بوونەوە رزگاریی یەکجاریی نەتەوەکەمان لەو بەشە لە کوردستان قسەی کرد و وتی: ئێمە دەبێ هەموو رۆژێک وەکوو رۆژی شەهیدان بزانین چونکە هەموو رۆژێکی ساڵ نەبووە کە رۆڵە خابەتکارەکانی کورد خوێنیان لەسەر خاکی ئەو نیشتمانە نەڕێژرێ و ئەوەش ئێمە دێنێتە سەر ئەو بڕوایە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدەکنامن درێژە دەری رێگایان بین.
هیجری وتی: ئازادبوونی بەشێکی کوردستان و مسۆگەربوونی مافی کوردان لە چەندین بەشی دیکەی کوردستان و شادبوونی هاوونیشتمانیانی کورد لەو بەشانە بە مافەکانیان، جێگای دڵخۆشییە بۆ هەموو نەتەوەی کورد و بەتایبەت ئێمەی کوردی ئێران.
سکرتێری گشتیی حیزب لە بەشێکی‌دیکەی قسەکانیدا وتی: لە بەشێکی دیکەی کوردستان کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسەڵاتی بەسەردا زاڵە، نەتەوەی کورد هێشتا دەچەوسێتەوە و هەنووکه بە زەبر و زەنگ و توندتر کردنەوەی گوشارەکان بۆسەر هاووڵاتییان و چالاکان، ترسی خۆی لە رووخان دەردەخا.