کوردستان میدیا: شاره‌وانیی تارانی به که‌ڵکاوه‌ژۆ کردن له منداڵانی کار، گیانی منداڵانی کاری له ئێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به هۆی هه‌بوونی زبڵی تیژ و شووشه‌یی له پێکهاته‌ی زبڵه ئاساییه‌کاندا، ساڵانه ٢١ میلیۆن نه‌خۆشیی هیپاتیتی C، ٢ میلیۆن نه‌خۆشی هیپاتیتی B و ١٦٠ هه‌زار نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایر‌وسی ئیدز، به ئاماره‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه زیاد ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی شرق وێڕای ئاماژه به‌م ئامارانه هوشداریی داوه که زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه که له‌لایه‌ن په‌یمانکارانی شاره‌وانیی تارانه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زبڵه‌کان که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێ، ئه‌گه‌ری تووش بوونیان به‌و نه‌خۆشی‌گه‌له له ئارا دایه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیدار بوونی ئه‌م کاره، زۆربه‌ی په‌یمانکارانی شاره‌وانیی تاران به شێوه‌یه‌کی نایاسایی له منداڵان و به‌تایبه‌ت منداڵانی ئه‌فغانی که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
به‌پێی وته‌ی یاریده‌ده‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران، به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای گوتووه، به گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌کان ٤.٥%ی منداڵانی کۆکه‌ره‌وه‌ی زبڵ و ده‌ستفرۆش له ئێران‌دا تووشی نه‌خۆشیی ئیدز بوون.
زیاد کردنی نرخی هه‌ڵاوسانی ئابووری، بنه‌ماڵه‌کان تووشی هه‌ژاری و لاوازیی رووخێنه‌ر ده‌کات و ئه‌مه‌ش به‌ستێنێکه که بنه‌ماڵه‌کان ناچار ده‌بن منداڵه‌کانیان ره‌وانه‌ی بازاری کار بکه‌ن و له ئاکامیشدا تووشی هه‌زاران خه‌ساری مه‌ترسیداری کۆمه‌لایه‌تی بکه‌ن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران