کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە ئیتالیا خەڵاتی یەکەمی نێودەوڵەتیی بە دەست هێنا

15:31 - 25 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: فیلمی \'\'ئاپی ئیربۆم\'\' لە دەرهێنانی مانۆ خەلیل دەرهێنەری کورد، خەڵاتی یەکەمی نێودەوڵەتیی \'\'بۆزان ٢٠١٤\'\'ی بە دەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فیلمی مانۆ خەلیل بەناوی \'\'مێسەڤان\'\' بە ئاڵمانی \'\'دەر ئیمکەر\'\' رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی \'\'ئیتالیا بۆزان فیلم\'\' بەشداریی کرد و خەڵاتی یەکەمی مسۆگەر کرد.
ئەمە هەشتەمین خەڵاتی نێودەوڵەتییە کە ئەم بەرهەمی \'\'مانۆ خەلیل\'\' توانیویەتی بە دەستی بهێنێت.

8250.jpg

چیرۆکی ئەو فیلمە مرڤێکی کوردە بەناوی \'\'ئاپی ئیربۆم\'\' کەلە ئەلبستان دایە. ئاپی ئیربۆم هەتا ساڵی ٩٠ یەکێک لە گەورەترین رێبەرانی کوردستان بووە، بەڵام بەهۆی زوڵم و زۆرداریی دەوڵەتی تورک، هەموو شتێکی لە دەست داوە و ماڵەکەیان کاول کرد و مێشەکانیان کوشتووە.
مانۆ خەلیل هەنووکە لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دروست کردنی فیلمێکی نوێ بەناوی \'\'هەجهەجیک\'\'ە.