کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی کتێبی کوردی لە وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو

21:04 - 25 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: پیشانگایەکی تایبەت بە پەرتووکی کورد لەلایەن کۆمکارەوە لە وڵاتی ئوتریش بە بەشداریی نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژانی ٢١، ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، پیشانگایەکی تایبەت بۆ کتێبی کوردی بۆ کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان لە شاری ڤییەنی وڵاتی ئوتریش کرایەوە و چەندین نووسەر و شاعیری کورد بەرهەمەکانی خۆیانیان لەو پیشانگایەدا پێشکەش کرد.
لەو پیشانگایەدا کە نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوتریش، بەشدار بوو، سیامەند شێخ ئاغایی لە رۆژی جوارەمدا لەسەر رۆڵی رۆمان و تەنز لەسەر زمان و فەرهەنگی کوردەواری بۆ بەشدارانی پیشانگاکە قسەی کرد.