کوردستان میدیا: باوکی دوو شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان له ناوچه‌ی ورمێ به هۆی نه‌خۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، مام مه‌جید ئیبراهیمی باوکی شه‌هید کامیل ئیبراهیمی و شه‌هيد عه‌لادین خه‌ڵکی گوندی بلولئاوای سه‌ر به شاری ورمێ به هۆی نه‌خۆشی و پیری له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
مام مه‌جید مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و حیزب دۆست بوو و کوردێکی به ته‌واو مانا شۆڕشگێر و ئازادیخواز بوو. شه‌هید کامیل ئیبراهیمی کادری به‌وه‌جی حیزب بوو که‌له رێکه‌وتی ٠٤/٠٩/١٣٦٨ی هه‌تاوی له گوندی که‌ندالوک که‌وته به‌ر هێرشی تیروریستیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و شه‌هید کرا، به‌ڵام بکوژی شه‌هید کامیل هه‌ر له شۆێنی تیرۆر که‌وته به‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ئاگری.
هه‌روه‌ها کوڕی دیکه‌ی مام مه‌جید به نێوی عه‌لادین له ساڵی ١٣٦٨ له ماڵه‌که‌ی خۆیدا و له به‌ر چاوی ژن و منداڵه‌کانی به هۆی یارمه‌تی دان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامییه‌وه شه‌هید کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کاری مام مه‌جید ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران