رەحیم رەشیدی
ئاشکرایە لە رێکەوتی ٢ی بانەمەڕ، بەرانبەر بە ٢٢ی ئاوریلی ساڵی ١٨٩٨ی زایینی بەملاوە، پاش ئەوەی تێکۆشەر و سوارچاکی مەیدانی رۆژنامەنووسیی کورد، مێقداد مەدحەد بەدرخان، بەردی بناخەی یەکەمین رۆژنامەی کوردیی لە شاری قاهیرە، لە وڵاتی میسر دامەزراند، لەگەڵ ئەوەی بە رەنج و کوێرەوەری و ماندووبوونێکی زۆر، لەو پەڕی دەستنەڕۆیشتوویی ماڵی و کەم کەرەستەییدا، کارێکی ئاوا مەزنی دەست دایە و بە بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان، وەکوو یەکەمین رۆژنامەی بڵاوکراوەی کوردی، مۆمێکی پڕ تیرێژی بۆ خەباتگێڕانی بواری قەڵەم و نووسین داگیرساند، بە چەشنێکلە هەموو سەردەمەکاندا، رووناکبیرانی بە پەرۆش بۆ ئەدەب، پەیڤ و وێژەی کوردی، دەتوانن بۆ بڕینی رێگا تاریک و تنووکەکان، کەڵکی شایان و شیاوی لێوەرگرن.
بە ئاوڕدانەوە لەو راستییه،دەستپێک و سەرهەڵدانی وەشان و بڵاوکردنەوەی ئەوەڵین رۆژنامەی کورد بە زمانی کوردی، نەک لەسەر ئاخی کوردستان، بەڵکوو لە تاراوگە و بە دوور لە نیشتمانی کورد واتە کوردستان هاتە ئاراوە، ئەم دیاردەلە هەناوی خۆیدا دەرخەر و دەربڕی ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیه،بارودۆخی ژیان و گوزەرانی کوردەکان بە هۆی سیاسەتی سەرکوت و داپڵۆسینی نەتەوەی کورد، لەلایەن داگیرکەرانی کورد و کوردستانەوە مەودا و دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕچەشکێنێکی وەکوو مێقداد بەدرخان نەهێشتۆتەوە تاکوو بکارێلەسەر خاکی باو و بایرانی خۆی،بە هێز و وزەیەکی پتر و بە بەرچاوڕوونییەکی زۆرترەوه،شەتڵی یەکەمین رۆژنامەنووسیی کوردی بنێت.
بە خوێندنەوەی ئەم بارودۆخە تاقەت پڕوکێن و ئەستەمەیه،لە حەوڵ و تێکۆشانی مێقداد بەردخان بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی کوردستان، تێدەگەین و باشتر نرخی هەنگاوە مەزنەکەیمان بۆ ئاشکرا دەبێت.
لە لایەکی دیکەوه، دەستدانە کارێکی ئاوا، دەربڕی ئەو راستییەشه، رۆڵەکانینەتەوەی کورد، لە بەرانبەر سیاسەتی چەوسانەوە و توونا کردندا، چۆکیان دانەداوە، بەڵکوو بە رووکردنە کاری فەرهەنگی حەولیان داوە سیاسەتی سڕینەوەی کورد لە لایەن دوژمنانەوە، بکەنە بڵقی سەرئاو.
هەر بۆیە، حەولەکانی خەباتگێڕانی بەدرخان لەم بوارەدا، هیچ کەمتر لە تێکۆشانی ئەو رۆڵە خەباتگێرانە نەبووە کە لە چیا و دۆڵەکانی کوردستاندا، بە پشت بەستن بە خەڵک و یارمەتی وەرگرتن لەوان، مان و مەوجوودیەتی کوردیان بە فیدا کردنی ژیان و گوزەرانی خۆیان پاراستووە و دیپارێزن.
ئەم هەستی دەروەستی و بەرپرسییە بوو، ساڵانێک پاش حەولە بەپێزەکانی بەدرخان، رۆڵەکانی خەڵکی کوردستان، وێڕای دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٩٤٦ی زایینی، وێڕای دەستبەرکردنی سەروەری سیاسی، بە هەموو توانایانەوە بۆ پەرە پێدان بە زانست و پێشکەوتنی فرە لایەنەی کۆمەڵگای کوردستان، بە ئامانجی چاندنی تۆوی هوشیاری نەتەوەیی و چاوکراوەیی خەڵک، پەرەیان بە بواری رۆشنبیری بە گشتیی و رۆژنامە نووسی بە تایبەتیدا. بڵاوکرانەوەی ئەو هەموو گۆڤار و نامیلکە لە ماوەیەکی کورتی دەسەڵاتی کۆماردا کە کەمتر لە ١٢ مانگ تەمەنی هەبوو، ئاوێنەی باڵانوێنی ئەو راستییە.
گومانی تێدا نییە،ئەزموونو خزمەتە بەرچاوەکانی کۆماری کوردستان، که شانازیدامەزراندن و پێکهێنانی وەکوو رووداوێکی مەزنی نەتەوەیی کورد، بۆ هەموو نیشتمان پەروەرانی کورد دەگەڕێتەوه. لەم بەستێنەدا حیزبی دێموکرات وەکوو دامەزرێنەری سەرەکیی کۆمار، دوو جار شانازی پێدەبڕێ.
باندۆری لاینە جۆربەجۆرەکانی کۆمار، لە راپەرین و رابوونەکانی پاش کۆماردا، کە رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لێرە و لەوێ، پێکیان هێناوە و دەیهێنن، بە باشی دیار و بەرچاون.
پەرەسەندنی بواری رۆژنامەنووسیی کوردی، پاش شۆڕشی ئەیلوول و دەسکەوتەکانی کورد لەو قۆناغەدا لە باشوری کوردستان، بە باشی سەلمێنەری ئەو راستییەن.
حاشا لەوە ناکرێ،تاکوو راپەڕینی گەلانی ئێران، دواتر راپەڕینی مەزنی بەهاری ١٩٩١ی زایینی، لە باشووری کوردستان، ئەوە خەباتگێڕانی کورد و پێشمەرگە رۆژنامەنووسەکان بوون، بە هەموو شێوەیەکی گونجاو لە تاراوگە، لە چیا و دۆڵ و لە دڵی ئەشکەوتەکاندا؛ هەوڵی پاراستنی زمان و پەیڤی کوردییان داوە و مێژووی رۆژنامەنووسیی کورد، سەرەڕای هەموو کەموکۆڕییەکان لەم پێوەندیەدا، ئەم حەولە شوێندانەرانە هەرگیز لەبیر ناباتەوە و بە چاوی رێزەوە سەیری دەکات.
هەرچەند بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان خوێندەوار نەبوون، بەڵام نووسین و نووسراوەی جۆراوجۆری رێکخراوە شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازەکانی کورد، تەنانەت لە ژێر سێبەری سیاسەتی ترس و تۆقاندنی رێژیمە سەرەڕۆکاندا، ئەم دەست و ئەو دەستی کردووە و دەیکات.
لە خۆڕا نییەتاکوو ئێستاش گیرانی نووسراوەیەکی رێکخراوە دێموکرات و شۆڕشگێڕەکان بە دەست خەڵکەوە، لەو وڵاتانەی رووی ئازادی بەخۆوە نەدیوە، باسی سەرە.
ئێستا لە هەلومەرجێکدا باسی ساڵڕۆژی رۆژنامەنووسیی کورد دەکەین، بە خۆشییەوە له باشووریکوردستان، بە هۆی بوونی دەسەڵاتی شەرعی، یاسایی و خەڵکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، کە دەستکەوتی خەباتی پڕ لە قوربانیدانی کوردەکانە، رۆژنامەنووسیی کوردی هەنگاوی بەرچاوی ناوە و پێشکەوتنی دیاری بەخۆوە بینیوە، بەڕادەیەکدەکرێ جێگای هیوا پێ بەستن بێ.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش، نابێ ئەو راستییە لەبەر چاو نەگرین،بە هۆی نەبوونی کیانی سەربەخۆی نەتەوەیی، تاکوو ئێستا بواری لەبار بۆ پێکهاتنی رۆژنامەنووسیی سەربەخۆ و ئاکادمیک وەکوو ئەوەی لە وڵاتانی دێموکرات و پێشکەوتوودا باوە و رۆژنامە بە دەسەڵاتی چوارم دەژمێردرێت، بەرچاو ناکەوێت و تاکوو گەیشتن بەو قۆناغە، رۆژنامەنووسانی کورد، رێگایەکی دوور و ئاستەمیان لە پێشە.
لە هەلومەرجی ئێستادا، بە هۆی تۆڕی جیهانی ئینترنێت و پەرە گرتنی هەرچی زۆرتری رایەڵەکانی پێوەندی و سازبوونی ئامێرە پێشکەوتووەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە، بە هاتنە ئارای ئەو هەموو ماڵپەڕ و وێبلاگ و بڵاڤۆکە جۆربەجۆرانە، دەبێ دڵخۆش بین بەوەی دەسەڵاتە دژبەرەکانی ئازادییبەیان، بە بەڕەێوە بردنی سیاسەتی تیرۆر، گیران، بێ سەروشوێن کردنی رۆژنامەنووسانی دەروەست و بەرپرس، بە فیلتێر کردنی وێبلاگەکان و ماڵپەڕەکانی ئینترنێت، حەولی ئەوە دەدەن خەڵک دەستیان بە زانیاری پێویست رانەگات، کەچی پەرە سەندنی رۆژبەرۆژی ئەم بوارانە و حەولەکانی خەڵک بۆ تێگەیشتنی دروست لە کێشەکان، دەتوانێ دوژمنانو دژبەرانی ئازادی و دێموکراسی لە گەیشتن بەم ئاواتەیاندا، رەنچ بەخەسار بکات.
ئەگەر جۆهان کالۆس لە شاری ستارسبۆرگ، لەسەدەی هەڤدەدا، نزیک بە ٣٠٠ ساڵ پێش مێقداد مەدحەد بەدرخان، بەردی بناغەی رۆژنامەنووسیی جیهانی دامەزراند، دەبینین کوردەکان سەرەڕای نەبوونی دەسەڵاتی سەربەخۆی نەتەوەیی و کەرەستە و دەرفەتی پێویست لەم بوارەدا، هەنگاوی باشیان هاویشتوە و دەهاوێژن.
لەگەڵ ئەوەی شانازی دەکەن بەوەی هەیانه،بەڵام رازی نیین و بۆ پێشکەوتن و ستاندارد کردنی رۆژنامەنووسیی کوردی، وەکوو دەسەڵاتی چوارەم لە کۆمەڵگدا، بەرپرسانە و لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی نەتەوەییدا، بە لە قاودانی پرۆژە دەستەمۆ و سڕبووەکانی نەیارانی کورد لەم بەستێنەدا، بە ئاشکرا کردنی قەڵەمە چاوچنۆکەکانی عەوداڵی پووڵ و پارە، بە شێنەیی، بەڵام بەرچاو روونانە و شایی بەخۆ،بۆ پێشەوە هەنگاو دەهاوێژن.
لە بیرەوەریی ساڵڕۆژی رۆژنامەنووسیی کوردیدا، وێڕای بەرز نرخاندنی هەموو ئەو تێکۆشانانەیلەم بوارەدا کاریان کردووە و قەڵەمەکەیان و ماندووبوونیان لە خزمەتی پەرە پێدانی راستی و ئازادی بەیاندا بووە، بۆ پێشکەوتن و تێگەیشنی خەڵک لە راستییەکان هەنگاویان ناوەو دەینێن، پیرۆزبایان پێدەڵێن و لەو رێگا پیرۆزەدا، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی خۆمان لە تەنیشت ئەواندا دەبینینەوە؛ لە کانگای دڵمانەوە هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازین.
بەرز و بەڕێز بێ یاد و بیرەوەریی ساڵڕۆژی دامەزراندنی رۆژنامەنووسی کورد
سڵاو لە گیانی مێقداد مەدحەد بەدرخان، بناغەدانەری رۆژنامەنووسی کورد
سڵاو لە قەڵەمە دەروەست، ئازاو بوێرەکان
سڵاو لە هەموو ئەو گیانانەی لە پێناوی ئازادیدا، سەربەرزانە سەریان دانا
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە