کوردستان میدیا: شوورای نیگابان گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌یان هه‌زار منداڵی بێ‌ناسنامه که دایکیان ئێرانییه، په‌سند نه‌کردووه.
مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رێکه‌وتی ١٧ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی په‌سند کرد که به‌گوێره‌ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، ئه‌و منداڵانه که دایکی ئێرانی و باوکی بیانییان هه‌یه، وێڕای ئه‌قامه‌ی هه‌میشه‌یی، وه‌کوو تێکڕای هاووڵاتییانی ئێران مافی خوێندن، ده‌رمانی خۆڕایی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یارانه کار ئاسانییان بۆ ده‌کرێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان ٣٢ هه‌زار و به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌کان نزیکه‌ی ١٠٠ هه‌زار منداڵی بێ‌ناسنامه له ئێران‌دا بوونی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی واحد مرکزی خبر، وته‌بێژی شوورای نیگابان، گوتوویه‌تی: ریفۆرم له گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵانه که دایکی ئێرانی و باوکی بیانییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی ناته‌بایه.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه و ئاڵوگۆڕ ره‌وانه‌ی مه‌جلیس کراوه.
گه‌ڵاڵه په‌سند کراوه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران ده‌بێ له‌لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه په‌سند بکرێن هه‌تا لایه‌نی یاسایی به خۆیانه‌وه بگرن.
ئاماره ناته‌باکان و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که به‌رۆکی مندالانی بی‌ناسنامه ده‌گرێته‌وه
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی ئیداره‌ی په‌نابه‌ران، ٣٢ هه‌زار منداڵی بێ‌ناسنامه که باوکی بیانی و دایکی ئێرانی‌یان هه‌یه، له ئێران‌دا ده‌ژین که‌له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌کانی ژیانیان بێ‌به‌شن کراون.
چالاکێکی منداڵان وێڕای ئاماژه به تۆمار کردنی ٣٠ هه‌زار ژیانی هاوبه‌ش له نێوان ژنانی ئێرانی و پیاوانی ئه‌فغانیدا گوتی: ١٠٠ هه‌زار منداڵی بێ‌ناسنامه له ئاکامی ئه‌م ژیانه هاوبه‌شانه له ئێران‌دا بوونی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و چالاکه‌ی مافی منداڵان گوتوویه‌تی: ئێران رێکه‌وتننامه‌ی مافی منداڵانی په‌سند کردووه، که به‌گوێره‌ی ماده‌ی ٢ و ٧ی ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه، ده‌وڵه‌ت له دانی ناسنامه به‌و منداڵانه‌دا به‌رپرسیاره.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران