کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی وێنە بە مۆبایل لە کامیاران بەڕێوەچوو

16:32 - 10 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: بە مەبەستی پاڵپشتی لە ژینگەی کوردستان، پیشانگایەکی وێنە بە مۆبایل لە ساڵۆنی فەرهەنگسەرای شاری کامیاران بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە رۆژی سێ‌سەممە رێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەڕووی خوازیاران و ئۆگرانی ژینگەی کوردستاندا کرایەوە.
لەو پێوەندییەدا زستانی ساڵی رابردووش ناوەندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان فێستیڤاڵیکی \'\'وێنە بە مۆبایل\'\'ی لە ئاستی پارێزگای سنه بەڕێوە برد.