کوردستان میدیا: عه‌بدولباست سه‌یدا، که‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کوردی سووریه وه‌کوو رێبه‌ری نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه، یه‌کێک له گرووپه سه‌ره‌کییه‌کانی دژبه‌ری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، عه‌بدولباست سیدا، که‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کوردی سووریه‌ی وه‌کوو رێبه‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد.
له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه‌وە هه‌تا ئێستا بورهان غلیوون به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی له ئه‌ستۆ بوو، به‌ڵام دوێنی شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردان، له تورکیه، سیدا که‌سایه‌تی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کوردی سووریه که‌له زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان نزیکه، بوو به رێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه.
سیدا به هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سیی گوتووه، بڕیاری داوه ئاڵوگۆڕ له پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه پێک بێنێت و تێکڕای گرووپه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د یه‌کگرتوو بکات.
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سووریه گرینگ‌ترین گرووپی دژبه‌ری رێژیمی سووریه دێته ئه‌ژمار.
درێژه‌ی تۆپبارانی ده‌رعا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌سه‌ده‌وه
کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگیی شۆڕشی سووریه، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، راگه‌یاند: شاری درعا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌رتشی سووریه‌وه به توندی تۆپباران کراوه.
ئه‌و کۆمیته‌یه بڵاوی کردۆته‌وه، ئه‌رتشی سووریه شه‌وی رابردوو و رۆژی هه‌ینی به چه‌کی قورس هێرشی کردۆته سه‌ر ماڵه‌کانی خه‌ڵک له شاری ده‌رعا و تۆپبارانی کردوون.
به‌پێی وته‌ی دژبه‌رانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه، به هۆی گوللـه‌بارانی ئه‌رتشی ئه‌و وڵاته به که‌ڵک وه‌رگرتن له چه‌کی قورس و به‌تایبه‌ت له تۆپخانه، خانووی هاووڵاتییانی کاول کردووه و له ئاکامدا ده‌یان که‌س کوژراون و سه‌دان که‌سیش بریندار بوون که‌له نێویاندا ژن منداڵیش ده‌بینرێن.
شایه‌تحاڵێکی رووداوه‌کان به هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌ره‌بییهی گوتووه: له نێو قوربانیانی شاری ده‌رعا بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌بینرێن که تێکڕای ئه‌ندامانی جگه له باوکی ئه‌و بنه‌ماڵه که ئه‌ویش له ماڵه‌وه نه‌بووه، کوژراون.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران