کوردستان میدیا: داهاتی دووهه‌مین هه‌نارده‌که‌ری نه‌وتی ئۆپێک، واته ئێران، ئه‌مساڵ ده‌گاته ٤٤ میلیارد دولار، له حاڵێکدا داهاتی نه‌وتی عه‌ره‌بستان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له ٢٩٣ میلیارد دولار تێده‌په‌ڕێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، که‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وتیی ئێران به هۆی ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، گوشارێکی توندی دارایی بۆ ئه‌و رێژیمه هێناوه و هه‌روه‌ها بازنه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانیی زێده‌تر کردووه.
به‌پێی هه‌ڵسەنگاندنه‌کان، ته‌حریمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌تا ئێستا ١٠ میلیارد دۆلار له داهاته نه‌وتییه‌کانی ئێرانی که‌م کردۆته‌وه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش به به‌ڕێوه‌بردنی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان له داهاتوودا له‌لایه‌ن ئورووپا و ئه‌مریکاوه به توندی روو له زیاد بوون ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، رێژیمی ئێران به‌مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌کسانیی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی خۆی، پێویستیی به نه‌وتێکه که نرخی هه‌ر بۆشکه‌یه‌کی ١١٧ دولار بێت، له حاڵێکدا به هۆی ته‌حریمه‌کان و دابه‌زینی داهاته نه‌وتییه‌کان، ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ کێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
حه‌تووی رابردوو نرخی نه‌وت له بازاره‌کانی ئه‌مریکا له ژێره‌وه‌ی ١٠٠ دولار مامه‌ڵه‌ی پێ کرا و رێژیمی ئێران به‌و هیوایه بوو که دوو ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی ئاسیا، واته چین و هیند، بتوانن به کڕینی نه‌وته‌که‌ی پێش به کاریگه‌ریی نه‌رێنیی گه‌مارۆکان بگرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، دوو ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی ئاسیا چاوه‌ڕوانییه‌کانی تارانیان دابین نه‌کرد.
هیند هاورده‌کردنی نه‌وتی ئێرانی له مانگی ئاوریل له‌هه‌مبه‌ر ماوه‌ی وێکچووی ساڵی رابردوو، نزیکه‌ی ٤٠% که‌م کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها چین له مانگی ژانوویه‌دا هاورده کردنی نه‌وتی له ئێران هه‌تا ٥٠% دابه‌زاندووه.
ئه‌م بارودۆخه رێژیمی ئێرانی ناچار کردووه هه‌رزان فرۆشی بکات که به‌و حاڵه‌شه‌وه وه‌ڵامده‌ری داخوازییه‌کانی نییه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران