کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی وێنەیی بۆ هونەرمەندێکی کورد لە سەقز کرایەوە

16:14 - 16 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: پیشانگایەکی تایبەت بۆ بەرهەمەکانی هونەرمەندێکی نیگارکێشی خەڵکی شاری سەقز کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، فاتێح رەزایی هونەرمەندی نیگارکێشی کورد و کارناسی هونەرە جوانەکان لە پیشانگایەدا لە گالێری خانەی فەرهەنگی شاری سەقز، ٣١ تابلۆ لە بەرهەمەکانی خۆی خستە بە دەیدی بەشداران.
بابەتی ئەم پیشانگایە ئازادە و سووژە خۆجێیەکانی یەکانگیر لەگەڵ فەرهەنگی ناوچەکەی لەخۆ گرتووە.
ئەو پیشانگایە هەتا رێکەوتی ٢٠ بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.
فاتێح رەزایی هونەرمەندی شێوەکار و نیگارکێشی کورد، ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە شارستانی سەقز لە پارێزگای سنە لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٨٣وەکاری نیگارکێشی و شێوەکاریی دەست پێ کردووە.