کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرتووکی \'\'زایەڵە\'\' لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا عەلی عابیدی چاپ و بڵاو کرایەوە

14:39 - 17 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: نوێترین بەرهەمی عەلی عابیدی بەناوی زایەڵە پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر لەمەڕ وەرگرتنی مۆڵەت، چاپ و بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، پەرتووکی زایەڵە کە ٣١ ئاوازی کوردیی لەخۆ گرتووە بۆ ئامێرەکانی تار، سێ‌تار و سەنتوور نووسراوەتەوە.
ئەم بەرهەمە پاش ماوەیەک ئیزنی چاپی هەڵوەشایەوە، بەڵام بەهۆی پێداگریی، دووبارە ئیزنی چاپی وەرگیرایەوە وهەنووکە لە پەرتووک فرۆشییەکان لە بەردیدەی خۆێنەرانە.
عەلی عابیدی هەتا ئێستا چوار کتێبی لە ژێر ناوەکانی \'\'بەتەنیا جێم مەهێڵن، لە دڵمایە، ژیلان و زایەڵە\'\' چاپ و بڵاو کردوەتەوە و چەندین کتێبی دیکەشی ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەیە.