کوردستان میدیا: کۆڵبه‌رێکی کورد که به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی بریندار کرابوو ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، فه‌ردین عیسامه‌داری کوڕی شێر عه‌لی، که له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه بریندار کرابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری وان، گیانی له‌ده‌ست دا.
بنه‌ماڵه‌ی فه‌ردین به مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی کوڕه‌که‌یان چوونه‌ته شاری وان له باکووری کوردستان و بڕیاره ئه‌مڕۆ راده‌ستیان بکه‌نه‌وه.
فه‌ردین عیسا مه‌داری، به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له شوێنێک به ناوی قه‌ره‌غان له ناوچه‌ی ورمێ بریندار کرا.
له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی ١١ هاووڵاتی له‌سه‌ر سنووره‌کان بوونه‌ته قوربانی كه زۆربه‌یان به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و ژماره‌یه‌کیشیان به هۆی ره‌ق بوونه‌وه له سه‌رما گیانیان له‌ده‌ست داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران