• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆچی دوایی باوکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ورمێ

زایینی: ١١-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٢٢ - ١٢:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆچی دوایی باوکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ورمێ
کوردستان میدیا: باوکی شه‌هیدێکی رێگای سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ ناوچه‌ی ورمێ به‌ هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.


به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی شه‌ممه‌، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردان، "مام محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی" باوکی شه‌هید "مه‌جید محه‌ممه‌دی" خه‌ڵکی گوندی "زێوه" له‌ ناوچه‌ی دۆڵ سه‌ر به‌ شاری ورمێ، به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی شاری ورمێ له‌ ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


ته‌رمی مام محه‌ممه‌د هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکی گوندی "زێوه‌" و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر به‌ خاک سپێردرا.

1261.jpg


شه‌هید مه‌جید محه‌ممه‌دی، له‌ ساڵی ١٣٥٨ چووه ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و له‌ هێزی شه‌هید سمکۆ له‌ ناوچه‌ی شنۆ وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی قاره‌مان ناوبانگی ده‌رکرد و له‌ ساڵی ١٣٥٩ له‌ شه‌ری نێو شاری ورمێ شه‌هید کرا.


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی مام محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی سه‌ره‌خۆشیی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه ‌‌و که‌س‌ و کاری ناوبراو ده‌کات ‌و خۆی به‌شه‌ریک‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.


رۆحی شاد

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا