• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پێشگیریی رێژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ سه‌رده‌شت

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٦ - ٢٣:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پێشگیریی رێژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ سه‌رده‌شت
ک/مـــــــــــیدیا: هێز و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌ رێوڕه‌سمێکی جێژنی نه‌ورۆز له‌ سه‌رده‌شت، که‌ پێشتر ئاماده‌کاریی بۆ کرابوو، پێشگیرییان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئێواره‌ی رۆژی 4ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، ئاماده‌کارییان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز کردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشگیریی هێزه‌کانی سه‌ربه‌ رێژیم به‌ره‌وڕوو بووه‌وه.

به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ ناچار شوێنه‌که‌یان به‌جێ هێشت و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ روویان له‌ شوێنه‌کانی دیکه‌ کرد.

به‌ڕێوه‌چوونی جێژنی نه‌ورۆز له‌ کوردستان له‌‌گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بووە و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا له‌ژێر گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران به‌ڕێوه‌چووه.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک