کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەکی نیگارکێشی لە شاری سنە کرایەوە

17:52 - 28 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: پێشانگەیەک لە بەرهەمەکانی نێگارکێش ماشەڵڵا محەممەدی لە شاری سنە بە رووی خوازیاراندا کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، پێشانگای بەرهەمەکانی هونەرمەندی نێگارکێش ماشەڵڵا محەممەدی لە شاری سنە کرایەوە و لەو پێشانگایەدا ٣٠ تابلۆی نیگارکێشیی ئەو هونەرمەندە کوردە کەلە ماوەی١٠ ساڵدا کاری لەسەر کردوون، پێشان دەدرێن.

ئەو هونەرمەندە لە نیگارکێشیدا لە تەکنیکی رەنگ و رۆن کەڵکی وەرگرتووە.

ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بە رووی بەشداران کراوە دەبێت.

ماشەڵڵا محەممەدی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بووە و لە رشتەی نیگارکێشی لە زانستگای تاران خوێندنی تەواو کردووە و ماوەی ٣٠ ساڵ دەبێت لەو رشتەیەدا چالاکی دەکات.

ئەو هونەرمەندە کوردە سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ پێشانگای تایبەت بە خۆی کردووەتەوە، لە زیاتر لە ٣٠ پێشانگا بە شێوەی گرووپی بەشداریی کردووە و هەروەها لە وڵاتانی دەروەش چەندین جار پێشانگای بەڕێوە بردووە.