کوردستان میدیا: دووهه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی دانمارک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دووهه‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری ئالبوورگی دانمارک به‌ڕێوه چوو.
کۆنفرانس به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و پاشان په‌یامی هه‌رکام له کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێمۆکرات ــ دانمارک، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌کیه‌تیی ژنان له دانمارک، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌کیه‌تیی ژنان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، خوێندرانه‌وه.
پاشان راپۆرتی کار و تێکۆشانی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تیی ژنان له دانمارک له‌لایه‌ن به‌رپرسی گشتیی کۆمیته نه‌شمیل عوسمانییه‌وه پێشکه‌ش به کۆنفرانس کرا.
له کۆتایی کۆنفرانسیشدا کۆمیته‌ی نوێی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هه‌ڵبژێردرا.