" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی "چرای هزر" لە شاری جوانڕۆ بە فەرمی دەستی بەکار کرد

زایینی: ٢٤-٠٥-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٣/٠٣ - ١٨:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی
کوردستان میدیا: ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی "چرای هزر" لە شاری جوانڕۆ لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە بەشداریی کۆمەڵێک لە نووسەران، هونەرمەندان و شاعیرانی کورد بە فەرمی چالاکییەکانی خۆی دست پێکرد.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمێکی تایبەت لە ساڵۆنی "هەلانی" جوانڕۆ بە مەبەستی راگەیەندنی دامەزراندنی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبی لەژێر ناوی "چرای هزر" (چراغ اندیشە) بە بەشداریی چەندین کەسایەتیی شارەکانی روانسەر، جوانڕۆ، پاوە، کامیاران، سنە و مەریوان بەڕێوەچوو.

لە دەسپێکی رێوڕەسمەکەدا منداڵێکی خنجیلانەی خەڵکی جوانڕۆ بە پێشکەش کردنی پارچە شێعرێک بەخێرهاتنی میوانانی کرد و دواتر بەڕێوبەری بەرنامە، برووسکەی پیرۆزبایی ئەنیستیتۆی فەرهەنگیی کوردستان لە تارانی خوێندەوە و پاشان بەخێرهاتن لە "بارام وەلد بەیگی" دامەزرێنەری ئەو رێکخراوەیە کرا.

پاشان دوکتور محەممەد یەعقووبی یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەر و لە ئەندامانی بەڕێوبەری ئەو رێکخراوەیە سەبارەت بە ئامانج و ئارمانەکانی ئەو رێکخراوەیە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، یەدوڵڵا شوکری بە گۆرانی، ئیدریس وەیسی، عەباس مەحموودی و فەرید فەخری بە خوێندوەی شێعر، حامید کۆنەپووشی بە پێشکەش کردنی وتارێک و لە کۆتاییدا گرووپی هونەریی "ماتریس" دوو پارچە ئاهەنگیان پێشکەش کرد.

ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی "چرای هزر" بە هەوڵ و تێکۆشانی ژمارەیەک لە چالاکانی فەرهەنگی و هونەریی جوانڕۆ، رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە بەشێوەی نافەرمی دەستی بە چالاکی کرد و ئامانج لە دامەزراندنی ئەو رێكخراوەیە زیندووکردنەوە و پەرەپێدانی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبی لە رێگای بانگهێشتی هونەرمەندان و رووناکبیران بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی چالاکی دەکات.

ئەو "N.G.O"یە بۆ سازدانی هاریکاری هەرچی زیاتر و پتەوتری نێوان رێکخراوە هاوشێوەکان لە ئاستی پارێزگای کرماشان و ناوچەی باشووری کوردستانی ئێران چالاکی دەکات.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا