• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

لە تاران رێوڕەسمی یادی عەباس کەمەندی بەڕێوە دەچێت

زایینی: ٢٧-٠٥-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٣/٠٦ - ١٧:٣٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
لە تاران رێوڕەسمی یادی عەباس کەمەندی بەڕێوە دەچێت
کوردستان میدیا: دامەزراوەی هونەریی سیما گوستەری زاگرۆس (سیماگستر زاگرس) رێوڕەسمێکی تایبەت بۆهونەرمەندی کۆچکردووی بەناوبانگی کورد مامۆستا عەباس کەمەندی بەڕێوە دەبات.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، دامەزراوەی هونەریی سیما گوستەری زاگرۆس کاتژمێر ١٨:٣٠ رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە مزگەوتی ئەبوولفەزلی شەقامی سەتارخان بۆ ماوەی یەک کات ژمێر و نیو رێوڕەسمێکی تایبەت بۆ هونەرمەندی بەناوبانگی کورد عەباس کەمەندی مامۆستای حەوت هونەری کوردستان بەڕێوە دەبات.

مامۆستا عەباس کەمەندی ماوەی ١٨ ساڵ لەگەڵ ناوەندی فەرهەنگیی ئێران لە تاران هاوکاریی کردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەبارەی فۆلکلۆر و مۆسیقا و گۆرانیی رەسەن بووە، هەنووکە زیاتر لە بیست دەفتەری دەستنووس لەو هونەرمەندە گەورەیە لەو ناوەندە هونەرییەدا بەجێ ماوە.

هونەرمەند عەباس کەمەندی گۆرانیبێژ، نیگارکێش، نووسەر و دەرهێنەری کورد بەربەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی شاری سنـە لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا عەباس کەمەندی لە شاری سنە لە دایک بووە جیا لە گۆرانیبێژی لە بوارەکانی نیگارکێشی، نووسەری، دەرهێنان، مۆسیقا، هەڵبەست و چیرۆک، کار و چالاکیی نواندووە و به مامۆستای حەوت هونەر ناسراوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا