کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە نوروێژ بەڕێوەچوو

21:23 - 14 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: خولێکی فێرکاری بۆ قوتابییان و منداڵانی کورد لە ئۆستفۆڵدی وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو و لە رێوڕەسمێکدا بڕوانامە بەسەر بەشداراندا دابەش کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە ئۆستفۆڵدی نوروێژ، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، رێوڕەسمیکی تایبەت بە بەشداریی قوتابییان بەشداری خولەکە و دایک و باوکیان و ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەو دەڤەرە بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان چەند وتەیەک سەبارەت بە خولەکە لەلایەن \'\'لەیلا نەسروڵڵا زادە\'\' نوێنەر و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردی پێشکەش کرد و دوابە دوای ئەوە \'\'کامیل قادری\'\' پەیامی کۆمەڵەی کولتووریی کوردی لە نوروێژ خوێندەوە.

دواتر هیوا ئەحمەدی بەڕێوەبەری خولەکە بەو بۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و \'\'خالید رەشیدپوور\'\' وەک مامۆستای یاریدەدەرەی خولەکە بۆ بەشداران قسەی کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی ەئو رێوڕەسمەدا بڕوانامەی تایبەت بە تێپەڕکردنی خولی فێرکاریی زمانی کوردی بەسەر بەشداراندا دابەش کرا.