" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دوو هاووڵاتیی دێگولانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران

زایینی: ١٣-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٢٤ - ١٩:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دوو هاووڵاتیی دێگولانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران
کوردستان میدیا: ٢ هاووڵاتیی خه‌ڵکی گوندی "قرووچای"ی سه‌ربه‌ شاری دێگولان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتیی کورد به‌ ناوه‌کانی سه‌باح حوسێن‌په‌ناهی و مه‌سعوود حوسێن‌په‌ناهی، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌کانی رێژیمی ئیرانه‌وه‌ له‌ شاری قوروه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران.


تۆمه‌تی ده‌سبه‌سه‌ر کردنی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌، چالاکی سیاسی راگه‌یه‌نراوه‌ و هه‌تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.


ئه‌نوه‌ر حوسێن‌په‌ناهی کوڕه‌مامی ئه‌م دوو گیراوه‌ کورده‌یه‌ که‌له‌ ساڵی ١٣٨٦ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاکی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر کرا.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا