کوردستان میدیا: ته‌مه‌نی تووشبوون به ماده سڕکه‌ره‌کان له ئێران له نیوان ٢٥ هه‌تا ٣٤ ساڵ دایه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، کارناسان له‌و باوەڕە دان، له‌سه‌دا ٣٥ی ژنانی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له رێگای دۆستان و میوانییه‌کان و له سه‌دا ٦٥یشیان له رێگای هاوسه‌ره‌کانییانه‌وه تووشی ماده سڕکه‌ره‌کان بوون.
به وته‌ی کارناسانی بواری تووشبوون به ماده سڕکه‌ره‌کان، ته‌مه‌نی ژنانی تووشبوو له نێوان ٢٥ هه‌تا ٣٤ ساڵ دایه و شیشه و حه‌بی ئێکستازی زیاترین به‌رخور ( مصرف)ی له نێو ژنانی تووشبوو له ئێران‌دا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی خه‌بات له دژی ماده سرکه‌ره‌کان، به شێوه‌ی فه‌رمی ٦٠ هه‌زار ژن له ئێران تووشی ماده سڕکه‌ره‌کان بوون.
که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده سڕکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه نه‌خۆشی‌گه‌لێکی وه‌ک له‌بار چوونی ئاوله‌مه (جنین)، گه‌شه‌ی ناله‌باری ئاوله‌مه و منداڵبوونی پێش وه‌ختی به‌دواوه ده‌بێت.
توندوتیژی له دژی ژنانی تووشبوو به ماده هۆشبه‌ره‌کان
ژنانی تووشبووی ماده سڕکه‌ره‌کان زیاتر له پیاوانی تووشبوو، خه‌سارمه‌ند ده‌بن و ئه‌و دیارده‌یه ژنان تووشی خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌کوو هه‌ڵاتن له ماڵه‌وه، له‌شفرۆشی و توندوتیژی ده‌کات.
به‌رپرسی کیلنیکێکی هاریکاریی ژنانی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌ڵێت، زۆربه‌ی ژنانی تووشبوو بە ماده سڕکه‌ره‌کان بۆ کاری خراپە و نابەجێ بەکا دەهێنرێن، یان ده‌ستدرێژیی جینسییان ده‌کرێته سه‌ر.
زۆربه‌ی ژنانی تووشبوو، له کراک و شیشه که‌ڵک وه‌رده‌گرن
به‌رپرسی ناوه‌ندێکی نادوەڵه‌تیی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌کانی ژنانی تووشبوو بە ماده سڕکه‌ره‌کان گوتوویه‌تی: زۆربه‌ی ئه‌و ژنانەی که سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌که‌ن، ناسنامه‌یان نییه هه‌تا بناسرێنه‌وه، چونکه ناسنامه‌که‌یان فرۆشراوه، یان له هه‌مبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک به بارمته دانراوه.
ناوبراو گوتوویه‌تی، له رۆژێکدا به شێوه‌ی نێونجی ١٠٠ ژنی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره ده‌که‌ن.
ئه‌و چالاکه کۆمه‌ڵایه‌تییه گوتوویه‌تی: زۆربه‌ی ژنانی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له ماده‌ی پیشه‌یی تازه به‌رهه‌مهێنراوی وه‌کوو شیشه و کراک که‌ڵک وه‌رده‌گرن که تێچوویه‌کی زیاتر و کاریگه‌ریی زێده‌تری له ماده سڕکه‌ره‌کانی دیکه هه‌یه.
ئاماره بڵاو کراوه‌کانی رێژه‌ی ژنانی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له‌لایه‌ن لێپرسراوانی رێژیمه‌وه ناته‌باى و هێندێک له به‌رپرسان، پرسی تووشبوونی ژنان به ماده سڕکه‌ره‌کانه وه درۆ ده‌خه‌نه‌وه، یان به رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م وه‌سفی ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی تووشبوون به ماده سڕکه‌ره‌کان، له‌سه‌دا ٥ هه‌تا ٦ی تووشبوانی مادە سڕکەرەکان، ژنان پێکی ده‌هێنن که ئه‌و ئامارە له ٦٠ هه‌زار که‌س تێدەپه‌ڕێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کانیی رێژیم، له ئیران ١٤٠ هه‌زار ژنی تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان هه‌یه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران