• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ پرسه‌ی دایکی د. به‌رهه‌م ساڵح

زایینی: ١٥-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٢٦ - ١٢:٠٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزب له‌ پرسه‌ی دایکی د. به‌رهه‌م ساڵح
کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکرات لە پرسە و سەرخۆشیی کۆچی دوایی خاتوو رووناک رەئووف لە شاری سلێمانی بەشداریی کرد.


به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌ سه‌رپرستیی به‌ڕێز "مسته‌فا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکرات، له‌ رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خاتوو "رووناک ره‌ئووف"، دایکی که‌سایه‌تی سیاسيی‌ ناسراوی کورد، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌ مزگه‌وتی "ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی"ی شاری سلێمانی به‌شداریی کرد.

1294.jpg


1293.jpg


به‌ڕێز مسته‌فا هیجری له‌و رێوڕه‌سمه‌دا له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشییان له‌ د. به‌رهه‌م‌و بنه‌ماڵه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ریان کرد‌و هاوده‌ردیی حیزبیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان ده‌ربڕی.


خاتوو رووناک ره‌ئووف یه‌کێک له‌ ژنه‌ تێکۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانی کورد بوو که‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی خزمه‌تی به‌ تێکۆشه‌رانی کورد کردووه‌ و له‌ بواری خه‌باتی مه‌ده‌نیشدا یه‌کێک له‌ ژنه‌ چالاکه‌کانی شاری سلێمانی ‌و هه‌رێمی کوردستان بووه‌. هه‌ر ئه‌و کار و تێکۆشانه‌شی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌ نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ مه‌ده‌نییه‌کانیشدا ببێته‌ خاوه‌نی جێ پێیه‌کی به‌رز‌ و به‌ رێزه‌وه‌ چاوی لێ‌‌بکرێ‌.

1292.jpg
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا