• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

راگەیەندراو/ حیزبی دێموکرات: یەکیەتی‌ خەڵک‌ و هێزە سیاسییەکان‌، شوێندانەرترین ئامراز لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی‌یەکانی نەتەوەی کورد

زایینی: ١٣-٠٦-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٣/٢٣ - ١٧:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راگەیەندراو/ حیزبی دێموکرات: یەکیەتی‌ خەڵک‌ و هێزە سیاسییەکان‌، شوێندانەرترین ئامراز لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی‌یەکانی نەتەوەی کورد
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، راگەیەندراوێکی سەبارەت بەم رووداوانەی دوایی هەرێمی کوردستان و عێراق بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:

لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٠/٦/٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر بە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی‌یەوە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق تووشی ئاڵۆزی‌ و پەشێوی بوون ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ئەم پاریزگایانە بەهۆی نائەمنی ‌و لە مەترسیدا بوون ئاوارە‌ و پەڕیوەی شوێنەکانی دیکەی عێراق بەتایبەت هەرێمی کوردستان بوون.


لەو پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێرای بەداخ‌بوون بۆ چارەنووسی ئەم ئاوارانە کە ناچار بوون ماڵ‌و ژیان‌و شوێنی نیشتەجێ بوونیان بەجێ بێڵن، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕی کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەنا دراون‌ و وەک ئەرکێکی ئینسانی پێڕاگەیشتن بە ژیان‌و گوزەرانی ئەوانی گرتۆتە ئەستۆ.


هەر لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هەلومەرجەدا کە بەسەر وڵاتی عێراقدا زاڵە هیوادارە کە پریشکی ئەم ئاڵۆزی‌ و نائەمنیانە هەرێمی کوردستان نەگرێتەوە‌ و سیاسەتی دروست‌ و واقیع‌بینانەی سەرۆک‌ و حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک تائیستا لە ئارادا بووە‌ و دابینکەری پاراستنی خاک‌ و خەڵکی کوردستان بووە هەروا درێژەی هەبێ.


حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو هەلومەرجە ناسکەدا وێڕای پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی کردن لە پاراستنی هەرێم‌ و بەرژەوەندیەکانی کورد لە هەرێمی کوردستان بە ئەرکی نەتەوەیی خۆی دەزانێ و لە هەر هەلومەرجیکدا خۆی لە پەنا خوشک‌ و برایانی لە هەرێمی کوردستاندا دەبینێ.


دیارە لە هەلومەجێکی وەها ناسک‌ و هەستیاردا پاراستنی یەکیەتی‌ و یەکدەنگی هەموو خەڵک‌ و هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان‌ و لەویش زیاتر هاودنگی‌ و پاڵپشتی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان شوێندانەرترین ئامراز لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان‌ و بەرژەوەندی‌یەکانی کورد دێتە ئەژمار کە هیوادارین هەموو لایەک هەست بە پێویستیی بوونی بکەن‌ و کردەوەی شیاوی بۆ بگرنە بەر.


لەگەڵ هیوای سەرکەوتن‌و بەرەوپێشچوون بۆ کورد‌و پارێزەرانی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
٢٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی
١٢ی ژۆئەنی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک