کوردستان میدیا: سێناتۆره‌کانی ئه‌مریکا داوایان له باراک ئۆباما کردووه، له ئه‌گه‌ری شکستی دانووسانه‌کانی موسکۆ، کۆتایی به وتووێژه‌کان بێنن.
به‌پێی راپۆرتی گۆڤاری فارێن پۆلیسی (سیاسه‌تی ده‌ره‌کی، foreignpolicy)، ٤٤ سێناتۆری ئه‌مریکا نامه‌یه‌کیان بۆ ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته ناردووه و داوایان لێکردووه که ئه‌گه‌ر رێژیمی ئێران له دانێشتنه‌کانی موسکۆ رێک نه‌که‌وێت، کۆتایی به دانووستانه‌کان بێنێت.
له‌و نامه‌یه‌دا که له‌لایه‌ن سێناتۆره‌کانی هه‌ر دوو لایه‌نی دێمۆکرات و کۆماریخوازان، واژۆ کراوه، هاتووه: کاتی ئه‌وه تێپه‌ڕیوه که رێژیمی ئێران هه‌نگاو له‌مه‌ڕ سه‌لماندنی ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه ناوکییه‌کی هه‌ڵبگرێت، کاتێک ئه‌و شته رووی نه‌داوه ده‌بێ به‌و ئاکامه بگه‌ین که به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی به‌ره‌و پێش ده‌چێت و له‌و وتووێژانه بۆ کڕینی کات که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و نامه‌یه که له‌لایه‌ن ٤٤ سێناتۆری ئه‌مریکاوه واژۆ کراوه داوایان له باراک ئۆباما کردووه، گه‌مارۆ نه‌وتییه‌کان له دژی رێژیمی ئێران که‌م نه‌کاته‌وه، یان وه دوایان نه‌خات.
له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا بۆ باراک ئۆباما هاتووه: له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر له دانیشتنه‌کانی موسکۆ رێککه‌وتنێکی به‌رچاو ئه‌نجام نه‌درێت، شێلگیرانه له‌سه‌ر بێ که‌ڵک بوونی وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران له داهاتوودا ێیداچوونه‌وه بکه‌نه‌وه و له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی هێرشی نیزامی چڕ ببنه‌وه.
سێناتۆره‌کان له نامه‌که‌یاندا گوتوویانه، له حاڵه‌تێکدا ده‌توانین به ئه‌نجامی دیپلۆماتیک بگه‌ین که رێژیمی ئێران هه‌ست به گه‌مارۆی هه‌میشه‌یی و کاریگه‌ر بکات.
راوێژکارێکی سیاسیی پله‌به‌رزی ئه‌مریکا گوتوویه‌تی: رێژیمی ئێران ده‌رفه‌تی پێویستی له‌مه‌ڕ سه‌لماندنی ئاشتیخوازانه بوونی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی هه‌بووه هه‌تا نیاز پاکیی خۆی نیشان بدات، به‌ڵام له‌هه‌مبه‌ردا رێژیمی ئێران درێژه‌ی به چالاکییه ناوکییه‌کانی خۆی داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران