کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی \"هەرای\" کۆنسێرتێک لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات

16:56 - 31 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: گرووپی مۆسیقای مەقامیی کوردانی خوراسان لە شاری مەریوان کۆنسێرتێکی ئاواز و مووزیک بەڕێوە دەبات.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گرووپی مۆسیقای مەقامیی کوردانی خوراسان ناسراو بە گرووپی \'\'هەرای\'\'، رۆژانی ٦، ٧ و ٨ی پووشپەڕ لە هۆڵی سینەما کوردستانی شاری مەریوان کۆنسێرتێک بەڕێوە دەبات.

ئەو کۆنسێرتە بە هاوکاریی \'\'ئەنجومەنی ڤەژین\'\'ی شاری مەریوان لەو سێ رۆژەدا کاتژمێر ٢١:٣٠ هەتا ٢٣:٣٠ بەڕێوە دەچێت.