کوردستان میدیا: پارلمانی ئورووپا له بڕیارنامه‌یه‌کدا هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه به‌توندی مه‌حکووم کرد.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، پارلمانی ئورووپا به بڵاو کردنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌یه‌ک داوای له تاران کردووه پابه‌ندی یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی و په‌سندکراوه‌کان و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێت و له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه ئێتنیکی و مه‌زهه‌بییه‌کان هه‌ڵسوکه‌وتی یاسایی و دادپه‌ره‌وانه‌ی هه‌بێت.
پارلمانی ئورووپا له کرده‌وه‌یه‌کدا راسته‌وخۆ باسی له مافی که‌مایه‌تییه‌کانی ئێران کردووه و پێشلکاریی ئاشکرای یاساکان له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌لایه‌ن تارانه‌وه به توندی مه‌حکووم کردووه.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا که ماڵپه‌ڕی پارلمانی ئورووپا بڵاوی کردۆته‌وه هاتووه، له‌م دواییانه‌دا گوشاره‌کان له دژی که‌مایه‌تییه‌کان چه‌ند قات توندوتۆڵ‌تر بۆته‌وه و نه‌ته‌وه‌ی غه‌یره فارسه‌کان و لایه‌نگرانی ئایینه‌کان، ئایینزاکان له‌و وڵاته‌دا له‌گه‌ڵ زه‌خت و گوشاری ده‌سه‌ڵات به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
سزای زیندانی و ئیعدام له دژی نه‌ته‌وه‌کان و ئایینزاکان و جیابیران له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه و ئاخاوتنی کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری پارلمان تێیدا بڵاو بۆته‌وه.
پارلمانی ئورووپا له بڕیارنامه‌که‌یدا داوای له رێژیمی تاران کردووه حوکمی سێداره‌ی ٦ هاووڵاتیی عه‌ره‌بی ئێرانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و یاساکان به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه ببات.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه، رێژیمی ئیسلامیی ئێران چالاکانی که‌مایه‌تییه‌کان سه‌رکوت ده‌کات و زیندان ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ده‌دات و له‌ژێر ناوی بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا تۆمه‌تبار ده‌کات.
پارلمانی ئورووپا ئاماژه به یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران ده‌کات و نووسیویه‌تی: رێژیمی تاران ته‌نانه‌ت پابه‌ند به یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆشی نییه.
بڕیارنامه‌ی پارلمانی ئورووپا له‌سه‌ر پێویستیی یه‌کسانیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له یاسای بنه‌ڕه‌تی و به فرمی ناسینی زمانه‌کان و کولتووره جیاجیاکانی ئێران که‌له په‌یماننامه نیوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه، پێداگریی کردۆته‌وه.
له بـڕگه‌یه‌کی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌دا باس له نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وه‌کوو کورد، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و به‌لووچ ده‌کات و له‌مه‌ڕ پێشێل کرانی مافه‌کانیان ره‌خنه‌ی توندی لە رێژیمی تاران گرتووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران