• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چوار هاووڵاتیی له مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران

زایینی: ١٧-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٣/٢٨ - ١١:٠٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چوار هاووڵاتیی له مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر کران
کوردستان میدیا: دوو خوێندکار و دوو هاووڵاتیی دیکه‌‌ پاش بانگهێشتن لەلایەن ئیتلاعى مه‌هابادەوە، به‌بێ هیچ تۆمه‌تێک ده‌سبه‌سه‌ر کران.


به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "جرس"، رۆژی پێنج‌شه‌ممه، رێکه‌وتی ٢٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، "دیاکۆ خه‌یات"خوێندکاری کارناسیی باڵای زانینگه‌ی تاران، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد و پاشان ده‌سبه‌سه‌ر کراوه.


به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، رێکه‌وتی ٢٣ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی به‌ ناوه‌کانی "یه‌عقووب خزری" راوێژکاری بواری په‌روه‌رده‌ و خوێندکاری کارناسیی باڵا له‌ به‌شی ده‌روونناسی، "ئۆمید قادری ئه‌قده‌م" وێنه‌گر و دێکۆمێنتار و "جه‌مال قادرنژاد" خه‌ڵکی گوندی "حاجی حه‌سه‌ن"ی سه‌ربه‌ میاندواو، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و پاشان ده‌سبه‌سه‌ر کراون.


به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ تۆمه‌تی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ روون نییه‌ و هه‌روه‌ها له‌ شوێنی راگرتنی "دیاکۆ خه‌یات"يش هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا