کوردستان میدیا: چوار کتێبی پێوەندیدار بە دوکتور قاسملوو و ژیانی ئەو کەسایەتییە نەتەوەیییە لە لەلایەن پێشمەرگە و ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکراتەوە بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ ٢٥مین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا، چوار بەرگ کتێب لە پێوەندی لەگەڵ دوکتور قاسملوو، لەلایەن پێشمەرگە و ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
\'\'دوکتور قاسملوو لە بیبلیۆگرافیای کتێب و دۆسیەی گۆڤار و رۆژنامەکاندا، گەلێکی پەژموردە و نیشتمانێکی پەرت، کوردستان و کورد و ئورووپایییەک لە هەرێمی کوردان\'\'، ناوی ئەو چوار پەرتووکەیە کەلە سەروبەندی ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.
پەرتووکی \'\'دوکتور قاسملوو لە بیبلیۆگرافیای کتێب و دۆسیەی گۆڤار و رۆژنامەکاندا لەلایەن کومیسیۆنەکانی راگەیاندن و پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە چاپ دراوە و لە ساڵـڕۆژی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوودا بڵاو دەکرێتەوە.
کۆمیتەی راگەیاندنی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لە پێوەندی لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، پەرتووکێکی لەژێرناوی \'\'گەلێکی پەژموردە و نیشتمانێکی پەرت\'\' لە دیالێکتی کرمانجیی خوارووەوە بۆسەر زمانی فارسی وەرگێڕان و ئامادەی چاپی کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
ئەو پەرتووکە کۆمەڵێک وتاری لە نەمر دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، کەنداڵ نەزان، ئارچی بالد رۆز ڤێڵت و موستەفا نازدار (ناوی نهینیی دوکتور قاسملوو، وتارێک لە بارەی کوردانی سووریە) لە خۆ گرتووە.
کتێبی گەلێکی پەژموردە و بەشێک لە پەرتووکێکە کە ساڵی ١٩٧٧ لەلایەن کۆمەڵێک لە نووسەرانی کورد و غەیرە کورد بە زمانی فەڕانسەوی و بە سەرپەرستیی \'\'ژیراڵد چالیاند\'\' نووسراوە. ناوی ئەو کتێبە لە فەڕانسەوی (Les kurdes et le Kurdistan)ـە کە لەلایەن لێکۆڵەرە کوردەکان و یەکێک لەوان دوکتور قاسملووەوە نووسراوە.
ئەو پەرتووکە مێژووی کۆمەڵایەتی ــ ئابووری و سیاسیی کورد و کوردستان لەخۆ دەگرێ کە لە باری زانستییەوە گرینگییەکی تایبەتیی هەیە.
لە لایەکی دیکەشەوە سەلیم زەنجیری پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەرتووکی \'\'کوردستان و کورد\'\'ی لە دیالێکتی کرمانجیی خواروو بۆسەر کرمانجیی ژووروو پاچەڤە کردووە.
پێشتریش تەها عەتیقی پەرتووکی \'\'کوردستان و کورد\'\'ی کە لەلایەن دوکتور قاسملووەوە بە زمانی چێکی نووسرابوو، بۆسەر زمانی فارسی وەرگێڕان کردبوو و چاپی یەکەمیشی لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن چاپخانەی ئۆپتیکی سوێدەوە ئەنجام دراوە.
دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو نووسینی پەرتووکی \'\'کوردستان و کورد\'\'ی ساڵی ١٩٥٧ دەست پێ کردووە و هەتا ساڵی ١٩٦٢ ئامادەی چاپی کردووە و ئەو پەرتووکە یەکەم جار ساڵی ١٩٦٤ کەوتە بەر دەستی خوێنەران.
چاپی ئینگیلیزیی پەرتووکی کوردستان و کورد، پاش وەرگێڕان ساڵی ١٩٦٥ بڵاو کراوەتەوە.
ئەو پەرتووکە کە شیکارییەکی سیاسی و ئابوورییە لە ساڵی ١٩٦٧ وەرگێڕدراوە سەر زمانی عەرەبی و دواتر لە ساڵەکانی ١٩٦٩ بۆ سەر زمانی لەهستانیش پاچەڤە کراوە.
لەو پێوەندییەدا پەرتووکی \'\'ئورووپایییەک لە هەرێمی کوردان\'\' لە نووسینی \'\'نەسرین قاسملوو\'\' هاوسەری نەمر دوکتور قاسملوو کە لەلایەن \'\'خوسرەو عەبدوڵڵاهی\'\'یەوە لە زمانی فەڕانسەوی وەرگێردراوە سەر زمانی فارسی، لەلایەن ناهید حوسێنی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە کراوە بە کوردی لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێتەوە.
نەسرین قاسملوو ئامانجی نووسینی ئەو کتێبەی بۆ دەرخستنی راستیی ژیانی دوکتور قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندووە.