کوردستان میدیا: هه‌یه‌تێکی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له هه‌ولێر، له سمینارێک له‌ژێرناوی ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م گۆڕانکاری له سووریه و ئاینده‌ی دۆزی کورد، به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٩جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز تاهیر مه‌حموودی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له شاری هه‌ولێر، که به شێوه‌ی فه‌رمیی بانگهێشت کرابوو، له سمێنارێکدا که له‌لایه‌ن گۆڤاری گوڵان و به هاوکاری به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانینگه‌ی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر پێکهاتبوو، به‌شدایی کرد.
له‌م سمیناره‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له په‌رلمانتار، وه‌زیر و که‌سایه‌تیی سیاسی و زانستی و هێز و لایه‌نی سیاسی به‌شدار بوون. دوکتور کاوه مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری، عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، فه‌له‌که‌دین کاکه‌یی که‌سایه‌تیی سیاسی، دوکتور سه‌ربه‌ست نه‌بی مامۆستای زانکۆ، هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، دوکتور زیاد یووسف و مامۆستا نه‌وزاد جه‌مال، سه‌باره‌ت به بابه‌تی سمینار و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی را و بۆچوونی خۆیان بۆ ئاماده بوان شی کرده‌وه.
له نێوئاخنی سمیناره‌که‌دا به‌ڕێز تاهیر مه‌حموودی روانگه و بۆچوونه‌کانی سه‌باره‌ت به شۆڕشی سووریه خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که‌له نیزامێکی دیکتاتۆری‌دا ده‌رفه‌تێک بۆ گه‌شه کردن و بیچم گرتنی ئوپۆزسیۆنێکی کارا نییه و له‌سه‌ر یه‌ک نه‌بوونی گوتاری سیاسی له نێوان ئوپۆزسیۆنی سووریه و به‌که‌م گرتنی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن رێژیمی سووریه و رۆڵی تێکده‌رانه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێران قسه‌ی کرد.