" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٥ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

فیلمی رەش و سپی خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "فرێسکۆ"ی ئەرمەنستانی بەدەست هێنا

زایینی: ١٤-٠٧-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٤/٢٣ - ١٠:٥٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
فیلمی رەش و سپی خەڵاتی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی
کوردستان میدیا: کورتە فیلمی "رەش و سپی" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "جەلال ساعیدپەنا" خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "فرێسکۆ"ی ئەرمەنیستانی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، کورتە فیلمی چیرۆکی "رەش و سپی (Black and white)''دوایین بەرهەمی سینەماکاری کورد "جەلال ساعیدپەنا" و لە بەرهەمهێنانی بەشی سینەمای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی ئەم فیلمسازە کوردە لە بەشی پێشبڕکێی یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە مانایی‌یەکانی فرێسکۆ FRESCO لە وڵاتی ئەرمەنستان نمایش کرا و توانیی خەڵاتی باشترین فیلم و تەندیسی ئەم فیستیڤاڵە بە ناونیشانی باشترین پەیامی "ئۆقرە و خۆڕاگریی" لە نێوان ٢٠ فیلم لە وشکاڕۆکانی ئورووپا، ئاسیا و ئەمەریکا بەدەست بێنێت.

رەش و سپی بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە گرینگە، لەگەڵ فیلم گەلێک لە وڵاتانی فەڕانسە، رووسیە، ئەمریکا، ئاڵمان، ئیتاڵیا، ئەرمەنستان، ئەندۆنیزی و چەندین وڵاتی دیکە لە ڕکابەریدا بوو.

تەندیسی ئەم فیستیڤاڵە مانایی‌یە لە راستیدا دەستکردی منداڵانی کەمەندام و هەتیو و بێ سەرپەرەستیی ئەرمەنستانییەوە و بە دەرهێنەری حەوت فیلمی هەڵبژاردە لە حەوت بەشی جیاوازدا بە ناونیشانی "باشترین پەیامی فیلم" دەبەخشرێت.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە مانایی‌یەکانی فرێسکۆ کە بریتی بوون لە: "کاتیا مالاتێستا" ـ مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری هونەری، "ئانتوان ئاگۆدجان" ـ فۆتۆگرافەر، "ئارمێن خاچاتۆریان" ـ دەرهێنەری ناوداری ئەرمەنستانی، "گۆران رادوانۆویچ" ـ نووسەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر، "ئارام سۆکایسیان" ـ دەرهێنەر و سیناریۆنووس و "جان گۆتا" ـ قەشەی کەنیسە و مێژوونووس، خەڵاتەکانی ئەم فیستیڤاڵەیان لە حەوت بەشی باشترین فیلمدا بە ناونیشانی: باشترین پەیامی "عەشق"، باشترین پەیامی "ئاشتی"، باشترین پەیامی "ئازایەتی"، باشترین پەیامی "وتووێژ"، باشترین پەیامی " ئۆقرە"، باشترین پەیامی "مرۆڤایەتی" و باشترین پەیامی "پێداویستیی زیان لێکەوتووەکان" بە دەرهێنەرە سەرکەوتووەکان بەخشی.

8903.jpg
جەلال ساعیدپەنا سینەماکاری کورد


ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە سەبارەت بە کورتە فیلمی کوردی "رەش و سپی" رایانگەیاند کە: ئۆقرە، شێنەیی و عەشق بۆ درێژەپێدان بە ژیان لەم فیلمەدا شەپۆلە دەدات و هەروەها کۆتایی‌یەکی شیرین و شاد، لە نێوان رەش و سپی لەم فیلمەدا دەبیندرێت کە گێڕانەوەی ئەم خاڵەیە کە عەشق، رەش و سپی ناناسێت.

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فرێسکۆ لە دوو بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی بە نمایشی ٢١ کورتە فیلم لە فیلمسازانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان و هەروەها بەرپاکردنی چەندین کارگەی فیرکاریی پسپۆڕانەی هونەری سینەما لە شاری ئیریڤان پایتەختی ئەرمەنستان بەڕێوەچوو.

کورتە فیلمی "رەش و سپی" کەلە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "ستاک فیلمی سنە" بە بەرپرسیارییەتی "سەتار چەمەنی گوڵ" و خاتوو "ڤیدا ساڵحی" لە ئاستی دونیادا بە شێوەی نێودەوڵەتیی بڵاو دەکرێتەوە، لە یەکەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "جەلال ساعیدپەنا" لە بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایش کرا و لەلایەن ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەم فیستیڤاڵە بە دەرهێنەری کوردی ئەم فیلمە چیرۆکییە بەخشرا.

ئەم فیلمە لە درێژەی بەشدارییە نێودەڵەتییەکانی خۆیدا، لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە دونیادا، لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یەک وڵات، یەک فیلم" لە وڵاتی فەڕانسە، لە بەشی پێشبڕکێی "شەقامەکان"ی بیست و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدیاوەیڤ" لە وڵاتی مەجارستان، لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی هیندستان ISFFI و هەروەها لە حەڤدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "زەنگبار" لە وڵاتی تانزانیا نمایش کرا و توانیی خەڵاتی باشترین وێنەگرتن لە بەشی پێشبڕکێی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "جەیپوور" لە وڵاتی هیندستان بەدەست بێنێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: