کوردستان میدیا: به‌گوێره‌ی وته‌ی فرمانداری سه‌رپێڵی سه‌هاو، ١٨ گوندی ئه‌و شاره به هۆی نه‌بوونی بوودجه و شکستهێنانی هێندێک گه‌ڵاڵه، ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه.
ئه‌و بارودۆخه ژماره‌یه‌ک له گوندنشینانی سه‌رپێڵی زه‌هاوی له‌مه‌ڕ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێناوه‌ته به‌ر ده‌رکی فرمانداریی ئه‌و شاره.
به‌پێی وته‌ی فرمانداری سه‌رپێڵی زه‌هاو، ئاوی شیرینی ژماره‌یه‌ک له گوندنشینانی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌ڕوو بوون و ١٨ گوند له بواری دابین کردنی ئاوی ته‌ندروست تووشی کێشه بوون.
ناوبراو هۆکاری ئه‌م بارودۆخه بۆ وشکه‌ساڵی، دابین نه‌کردنی بوودجه و شکستهێنانی هێندێ گه‌ڵاڵه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌م هۆکارانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی رێژیمه‌وه به جاران دوپات بۆته‌وه، به‌ڵام قه‌ناعه‌تی به هاووڵاتییانی گوندنشین نه‌هێناوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کرماشان پۆست، کۆمه‌ڵێک له هاووڵاتییانی ٨ گوندی سه‌رپێڵی زه‌هاو له پارێزگای کرماشان له‌مه‌ڕ کێشه‌کانیان له‌هه‌مبه‌ر ده‌رکی فرمانداریی ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌یان وه‌ڕێخستووه.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه له زاری گوندنشینانه‌وه بڵاو کردۆته‌وه، به‌ڵێنیی به‌رپرسانی رێژیم چەند پاته‌یه و بۆ ئێمه هیچ ئاکامێکی نه‌بووه.
گوندنشینان گوتوویانه، چه‌ندین ساڵه له بیر کراوین و هیچ بڕوایه‌کمان به به‌ڵێنیی به‌پرسانی رێژیم نییه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران