ک/مــــــــــیدیا: سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسییه‌کانی رێژیم، رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له گوندی نێی مه‌ریوان به شێوه‌یه‌کی پـڕ شکۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له رێکه‌وتی 29ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، له فه‌له‌که‌ی دوکتور قاسملووی گوندی نێی مه‌ریوان، ئاگری تایبه‌ت به نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی هه‌ڵکراوه.
ئه‌و رێوڕه‌سمه له یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێی کوردیش‌دا هه‌ر به‌رده‌وام بووه و خه‌ڵکی گوند و لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر، به گۆڤه‌ند و شایی و به جلوبه‌رگی کوردی و گوتنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و رۆژه‌یان به‌رز و پیرۆز راگرتووه.
له هه‌مان کاتدا هێز و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیم له گوندی نێ به هه‌ڵگرتنی فیلم و وێنه له خه‌ڵک و به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که، هه‌وڵی شێواندن و چاوترسێن کردنی خه‌ڵکیان داوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به‌رزتر و به وره‌تر سرودی نه‌ته‌وه‌ییان خوێندۆته‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نزیکه‌ی 3 هه‌زار که‌س به‌شدارییان کردووه.