" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

یەکەمین کۆمەڵەی شیعری شاعیری کورد ئەسمەر ئیبراهیمی چاپ و بڵاو کرایەوە

زایینی: ٠٣-٠٨-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٥/١٢ - ١١:٠٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
یەکەمین کۆمەڵەی شیعری شاعیری کورد ئەسمەر ئیبراهیمی چاپ و بڵاو کرایەوە
کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعری "چاوم کە بە دواتا دەشتێکە'' یەکەم بەرهەمی شیعریی "ئەسمەر ئیبراهیمی'' لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.


هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ئێران بڵاویان کردەوە، کۆمەڵە شیعری ''چاوم بە دواتا دەشتێکە'' ٣١ شیعری کورتی نوێی بە زمانی کوردی لەخۆی گرتووە کە لەلایەن وەشانگەی ''ژیار''ی سنەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو کۆمەڵە شیعرە لەلایەن ''ئەسمەر ئێبراهیمی''یەوە لە ساڵەکانی نێوان ٨٨ هەتا ٩١ی هەتاوی هۆنراونەتەوە و وەکوو یەکەم بەرهەمی ئەو شاعیرە کوردە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

رێوڕەسمی ناساندنی ''چاوم کە بە دواتا دەشتێکە'' رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ لە هۆلی ژمارە ٢ی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

ئەسمەر ئیبراهیمی شاعیری کورد، ساڵی ١٣٤٨ لە سنە لە دایک بووە و لە سەرەتای لاوییەوە ئۆگریی بە فەرهەنگ و ئەدەبیات و هۆنینەوەی شیعر بووە و هەمیشە لە زۆربەی کۆڕە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا ئامادە بووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک