• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

راگەیەندراوی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی پەیوەست بوونەوەی گرووپی هەڵوێست بە حیزبی دێمۆکرات

زایینی: ٢١-٠٦-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٤/٠١ - ٢٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
راگەیەندراوی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی پەیوەست بوونەوەی گرووپی هەڵوێست بە حیزبی دێمۆکرات
کوردستان میدیا: دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی پەیوەست بوونەوەی کۆمەڵێک لە کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب، راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە بەم چەشنەیە:


بە ئاگاداری هەموو لایەک دەگەیەنین کە کۆمەڵێک لەو کادر و پێشمەرگە و ئەندامانەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کە چەند ساڵ لەمەوبەر لە حیزب دابڕابوون بە هۆی ئیعتراز بە هەڵوێست ‌و کردەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی جەمعی دابڕاو لە ژێر ناوی گرووپی هەڵوێستدا دژکردەوەیان نیشان داو تێکۆشانی خۆیان درێژە پێ‌دەدا، لە رێکەوتی ٠١/٠٤/١٣٩١ هەتاوی (21/٠٦/٢٠١٢ی زایینی) لە بەیاننامەیەکدا پەیوەست بوونەوەی خۆیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاند. لەو پێوەندییەدا دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای پێشوازی کردن لەو هەنگاوە یەکڕیزیخوازانەیەی ئەم هاوڕێیانە، بەگەرمی بەخێرهاتنیان دەکا و رادەگەیەنێ‌ کە ئەم کارە بە کردەوەیەکی بەرپرسانە و لە بەرژەوەندی گشتیی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێراندا دەزانێ و هیوادارە کە رچەشکێن بێ‌ بۆ یەکڕیزی بەرین‌تر ‌و بەربڵاوتر.


لە هەمان کاتدا ‌و لە دەرچوونی ئەم راگەیەندراوەوە یەک‌یەکی ئەو هاوڕێیانە بەڕێزەوە لە ریزەکانی تەشکیلاتی حیزبدا جێگیر دەبن ‌و بەهرە و تواناکانیان لە خزمەت بە ئامانجەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا وەگەڕ دەخەن ‌و هەرکام بە گوێرەی تایبەتمەندییەکانیان خاوەنی پلە و پایەی تەشکیلاتی شیاوی خۆیان دەبن. بێ‌گومان کادر و پێشمەرگە و ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانیش وێڕای خۆشحاڵ بوون بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوی بەرپرسانەی ئەم هاوڕێیانە دەکەن‌ و بەڕێزەوە پێشوازییان لێ ‌‌دەکەن.

پتەوتر بێ‌ ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی

٠١/٠٤/١٣٩١ی هەتاوی
٢١/٠٦/٢٠١٢ی زایینی
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک