• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

سینەماکارێکی کورد خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی منداڵانی کوردی ئیزەدی کرد

زایینی: ٣١-٠٨-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٦/٠٩ - ١٧:٣٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سینەماکارێکی کورد خەڵاتەکەی خۆی پێشکەشی منداڵانی کوردی ئیزەدی کرد
کوردستان میدیا: سینەماکارێکی کورد، گەورەترین خەڵاتی فستیڤاڵی "ئاماندا"ی نۆڕوێژی بەدەستهێنا و ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە منداڵانی کوردی ئیزەدی کرد.


به پێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "مەمەد ئەكتاش" سیناریۆنووس و "هیشام زەمان" دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "نامەیەك بۆ پاشا"، گەورەترین خەڵاتی فستیڤاڵی "ئاماندا"ی (AMANDA) نۆروێژیان بەدەستهێنا و خەڵاتەكەیان پێشكەش بە منداڵانی كوردی ئیزەدی كرد، كە لە چیای شنگال گیانی خۆیان لەدەست ‌داوە.

10111.jpg
مەمەد ئەكتاش سیناریۆنووسی فیلمی سینەمایی "نامەیەك بۆ پاشا "

لە رێوڕەسمی كۆتایی ئەم فستیڤاڵە ساڵانەیەدا لە بەشە جۆراوجۆرەكانی باشترین فیلمی سینەمایی، باشترین ئەكتەری ژن و پیاو، باشترین فیلمی نۆروێژی، باشترین دەرهێنان، باشترین فیلمی منداڵان، باشترین دكیۆمێنتاری، باشترین كورتە فیلم، باشترین سیناریۆ، باشترین وێنەگرتن، باشترین دیمەنە تایبەتەكان، باشترین موزیك، باشترین دیزاینی دەنگ، باشترین دیزاینی سەحنە و باشترین فیلمی بیانی، خەڵات بەسەر هونەرمەندانی سەركەوتوو دابەشكرا.

لە رێوڕەسمی کۆتایی ئەم فستیڤاڵەدا، کەلە شاری هاوگسۆن بەڕێوەچوو، "مەمەد ئەكتاش" سیناریۆنووسی فیلمی سینەمایی "نامەیەك بۆ پاشا" پاش وەرگرتنی گەورەترین خەڵاتی فستیڤاڵەکە کە بە "ئۆسکاری وڵاتی نۆروێژ" ناسراوە، خەڵاتەکەی پێشكەش بە منداڵانی كوردی ئیزەدی کرد كە لە چیای شنگاڵ گیانی خۆیان‌ لەدەست داوە.

فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاماندا" بە نمایشی كۆمەڵێك فیلم لە چەندین بەشی پێشبڕكێی لە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ دەستی پێکرد و تا ٣١ی ئەو مانگە درێژەی کێشا.

پێشتریش فیلمی سینەمایی "نامەیەك بۆ پاشا" لە دەرهێنانی "هیشام زەمان" لە فستیڤاڵی فیلمی یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، خەڵاتی باشترین فیلمی باكووری ئورووپای بەدەستهێنابوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا