کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین رۆمان بە شێوەزاری ئەردەڵانی چاپ و بڵاو کرایەوە

23:30 - 9 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: رۆمانی قولولولوو، یەکەمین رۆمانی بە شێوەزاری ئەردەڵانی، بەرهەمی سیراج بەناگەر چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، سیراج بەناگەر، یەکێک لە نووسەران و شاعیرانی کوردی خەڵکی شاری سنەیە، کە یەکەمین رۆمانی کوردیی بە شیوەزاری ئەردەڵانی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

رۆمانی قولولولوو یەکەمین رۆمانە، کە بەشێوە زاری ئەردەڵانی و لە دووتۆی کتێبێکی ٣٣٦ لاپەڕەییدا لە چاپ دراوە.

شێوەزاری ئەردەڵانی یان سنەیی، یەکێک لە لقەکانی زاراوەی سۆرانیی زمانی کوردییە، کە هاووڵاتییانی شاری سنە و دەوروبەری پێی دەئاخێون.

سیراج بەناگەر نووسەری کوردی خەڵکی شاری سنەیە، هەتا ئێستا چەندین کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە و زیاتر لە ١٥ ساڵیشە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خولی فێرکاریی چیرۆکنووسییە.