کوردستان میدیا: هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران له درێژه‌ی یه‌ک مانگی رابردوودا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و نهێنی ده‌ستیان داوه‌ته ده‌سبه‌سه‌ر کردنی لاوان و چالاکانی ئێنترنێتی و هه‌تا ئێستاش ٢٠ که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کلمه، زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوییه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون، له به‌ندیخانه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سپای پاسداران دان.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، له رێکه‌وتی ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه ده‌ستی پێ کردووه و هه‌تا ئێستاش ٢٠ که‌س له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
تێکڕای ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌ک چالاکیی ئێنترنێتی، یان بێ‌حورمه‌تی به به‌ها ئایینییه‌کان ئه‌نجام دراون.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان بنه‌ماڵه‌ی لاوانی ده‌سبه‌سه‌ر کراویان له‌مه‌ڕ بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کردنانه، به توندی له ژێر گوشار داناوه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه له ئه‌گه‌ری بڵاو بوونه‌وه ئه‌و هه‌واڵی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه، کێشه‌ی زیاتریان بۆ دروست ده‌بێت، په‌روه‌نده‌ی ئه‌خلاقیان بۆ ساز ده‌کرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م راپۆرته زۆربه‌ی ئه‌م هاووڵاتییانه له زیندانی شاره‌کانی خۆیان راگیراون و پاش چه‌ند رۆژ بۆ زیندانی ئه‌وین راگوێزراون.
زۆربه‌ی ئه‌م لاوانه خوێندکارن و هێندێکیان له خه‌وتنگه‌کانیان ده‌سبه‌سه‌ر کراون که‌له نێوانیاندا بژارده و ده‌رچوانی پله به‌رزی ئوله‌مپیاده زانستییه‌کان ده‌بینرێن.
تێکڕای ئه‌م ده‌سبه‌سه‌ر کراوانه پاش کاتژمێر ١٢ی شه‌و به هێڕش کردنه سه‌ر ژیانیان و پاش بێ‌حورمه‌تی پێکردن ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
ئه‌م شه‌پۆله له زۆربه‌ی پارێزگاکانی ئێران روی داوه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران