کوردستان میدیا: سه‌ردۆزگه‌ری پارێزگای خوراسانی ره‌زه‌وی هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی سزای سێداره بۆ دوو هاووڵاتیی به تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکولیی بڵا کرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، سزای سێداره‌ی دوو هاووڵاتیی ئیرانی به تۆمه‌تی سێیه‌مین جار خواردنه‌وه‌ی مه‌شروباتی ئه‌لکولی له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه په‌سند کراوه. له حاڵێکدا که دوو جاری پێشووش سزای لێدانى قامچی به‌تۆمه‌تی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکول به‌سه‌ریاندا به‌ڕێوه‌چووبوو، هه‌نووکه پاش ته‌ییدی ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه ئه‌و دوو هاووڵاتییه له سێداره ده‌درێن.
له ئێران‌دا خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکولی قه‌ده‌غه‌یه و به‌کارهێنه‌رانیشی به توندی له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه سزا ده‌درێن.
سزای خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکولی له ئێران، ٨٠ زه‌ربه قامچییه، به‌ڵام له ماده‌ی ١٧٩ یاسای سزای ئیسلامیی رێژیمی ئێران هاتووه، هه‌ر کات که‌سێک بۆ چه‌ندین جار مه‌شرووب بخواته‌وه و پاش هه‌ر جارێک سزا بدرێت، بۆ جاری سێیه‌م ده‌کوژرێت.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران