کوردستان میدیا: کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن رێژیمی به‌عسی رووخاوه‌وه، ئاسه‌واری نه‌رێنیی بۆ دانیشوانی ئه‌و شاره و نه‌وه‌کانی داهاتوو به‌جێ هێشتوه.
شاری سه‌رده‌شت یه‌کێک له شاره سنوورییه‌کانی پارێزگای ورمێیە که به حه‌شیمه‌تی ١٠٥ هه‌زار و ٥٦٩ که‌سه، له شه‌ڕی هه‌شت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، یه‌ک له‌و شارانه بوو که که‌وته به‌ر چه‌کی شیمیایی و جیا له‌و هه‌موو قوربانییه، ئێستاش پاش بیست و پێنج ساڵ کاریگه‌رییه سروشتی و مرۆییه‌کانی ئه‌و چه‌که له‌سه‌ر ناوچه‌که و دانیشتوانی ماوه و به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتوانی چه‌کی شیمایی سه‌رده‌شت و ده‌بیری حقووقیی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و دوو که‌س له به‌رکه‌وتوان، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی رێژیمی ئێران نه ته‌نیا هاوکاری و یارمه‌تیده‌ری برینداران نین، به‌ڵکوو رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌سته‌به‌ر بوونی ماف و داخوازییه‌کانیان.
هێشتا ئه‌گه‌ری شیمیایی نه‌ته‌قیو له سه‌رده‌شت بوونی هه‌یه
له رێکه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٠ی هه‌تاوی، بۆمبێکی کیمیایی نه‌ته‌قیو له شاری سه‌رده‌شت دۆزرایه‌وه و ده‌ست له جێ راپۆرتی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی بریندارانی کیمیایی سه‌رده‌شت، راده‌ستی لاهه و ره‌هه‌نده مه‌ترسیداره‌کانی ئه‌و بۆمبه له‌لایه‌ن کارناسانی ئه‌و رێکخراوه‌وه تاوتوێ کرا و لەلایەن کارناسانی رێکخراوی پێشگیری لە چەکە کیمیاوییەکان پووچەڵ کرایەوە.
پاش دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه، هه‌بوونی بۆمبی نه‌ته‌قیو له شاری سه‌رده‌شت دوور له چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵک نه‌بوو، به‌ڵام به هۆی خه‌مساردیی به‌رپرسان، هه‌تا ئێستاش هیچ کرده‌وه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ دۆزینه‌وه و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی بۆمبی کیمیایی دیکه له‌و شاره‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌بوونی ئه‌و بۆمبانه زیان به سروشتیش ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سازوکاری ژینگه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و خاک و سروشتی ده‌وروبه‌ری خۆی تێکه‌ڵ به ماده‌ی کیمیاوییەکان بکات.
توێژه‌رێکی مێژووی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، له ناوچه‌کانی شه‌ڕ دۆزینه‌وه‌ی به دوور له چاوه‌ڕوانی نازانێت.
کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت هێشتا قوربانی ده‌دات
ساڵانه چه‌ندین که‌س له بریندارانی کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت به هۆی نه‌بوونی چاودێریی تایبه‌ت، نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست له شاری سه‌رده‌شت و پارێزگاکانی کوردستان، خه‌مساردیی لێپرسراوانی پێوه‌ندیداری رێژیمی ئیسلامیی ئیران و ... هتد، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پاش تێپه‌ڕ بوونی ٢٥ ساڵ له کاره‌ساتی ٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، ساڵانه شاهیدی گیان له‌ده‌ست دانی کیمیایی لێدراوانی شاری سه‌رده‌شت ده‌بین که له سه‌ره‌تایی‌ترین ماف و ئیمکاناتی پزیشکی و خزمه‌تگوزاری بێ‌به‌رین.
زیاتر له ١٦٠٠ که‌م ئه‌ندام و ٨ هه‌زار برینداری کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت له‌و شاره‌دا ده‌ژین که‌له نه‌خۆشخانه و ئیمکاناتی پزیشکی بێ‌به‌شن.
ئێستاش پاش ٢٥ ساڵ هێشتا ٨٥%ی بریندارانی کیمیایی سه‌ردشت نه‌ناسێنراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ناوی ٥ هه‌زار که‌س وه‌کوو برینداری کیمیایی سه‌رده‌شت تۆمار کراوه، به‌ڵام رێژیمی ئێران ئه‌و ئاماره ٨ هه‌زار که‌س له قه‌ڵه‌م ده‌دات و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش رێژیمی ئێران ته‌نیا پاڵپشتی له كه‌متر له ١٥٠٠ که‌س له‌و بریندارانه له ناوه‌نده‌کانی که‌م ئه‌ندامان و مانگی سوور ده‌کات.
زیاتر له ١٠ ساڵه به هه‌وڵ و تێکۆشانی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، رێکخراوێکی ناحکوومی به ناوی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی بریندارانی کیمیایی بارانی سه‌رده‌شت پێکهاتووه، که سه‌ره‌ڕای کۆکردنه‌وه‌ی هاریکارییه‌کانی خه‌ڵک بۆ ده‌رمانی برینداران و كه‌م‌ئه‌ندامانی کیمیایی، به‌دواداچوون بۆ مافی پێشێل کراوی ئه‌وان له کۆمه‌ڵگا نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات.
رێژیمی ئێران پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی یادی کیمیایی بارانی سه‌رده‌شت ده‌کات
که‌متر له چه‌ند رۆژ بۆ ٧ی پووشپه‌ڕ نه‌ماوه. چه‌ند ساڵێکه که ئه‌نجومه‌نه‌کانی کیمیایی شاری سه‌رده‌شت به هۆی نه‌دانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، ساڵـڕۆژی کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شتیان به‌ڕێوه نه‌بردووه و ته‌نانه‌ت ساڵی رابردووش ئیزنی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یان پی نه‌داون.
ئه‌مساڵیش هیچ وه‌ڵامێک له‌سه‌ر داخوازیی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له قوربیانی کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت له‌مه‌ڕ به‌ڕیوه بردنی رێوڕه‌سم به‌و بۆنه‌وه، له‌لایه‌ن لیپرسراوانی رێژیمه‌وه نه‌دراوه‌ته‌وه.