کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەیەمین خولی فستیڤاڵی مۆرگن لەند بە ژەنینی کەمانچە لەلایەن کەیهان کەلهوڕەوە دەکرێتەوە

21:25 - 26 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: کەیهان کەلهوڕ، ئاهەنگسازی کورد و ژەنیاری کەمانچە لە دەیەمین خولی فستیڤاڵی مۆرگن لەندی وڵات ئاڵمان بەشداری دەکات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی کرانەوەی دەیەمین خولی فستێڤاڵی مۆرگن لەند رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری ئوزنابرۆکی ئاڵمان بە هونەرمەندی کەیهان کەلهوڕ ئاهەنگسازی کورد و ژەنیاری کەمانچە و عالیم قاسم‌ئۆف هونەرمەندی خەڵکی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت.

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی کۆنسێرتی ئەو هونەرمەندە ناودارەی کورد لە چوارچێوەی فستیڤاڵی ساڵانەی مۆرگن‌لەند بەڕێوە دەچێت.

فستیڤاڵی مۆرگن لەند هەموو ساڵیک لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینیە‌وە لە ئوزنا برۆک بەڕێوە دەچێت.

مەبەست لە بەڕێوەچوونی ئەو فستیڤاڵە ئاشنایی لەگەڵ مووزیکی نەتەوەیی و پێکهاتنی دیالۆگی فەرهەنگی لە نێوان مووسیقی نەتەوە خۆرهەڵاتیەکانە.

کەیهان کەلهوڕ لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کورد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووه، کاری مووسیقی لە تەمەنی ٥ ساڵی بە شێوەی ئازاد دەست پێکرد. ١٢ ساڵان بوو کە بە شێوەی پرۆفێشناڵ دەستی بە کاری مووسیقی کرد و لە ١٣ ساڵیدا لەگەڵ ئۆرکێسترای رادیۆی کرماشان هاوکاریی کرد.

لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو بە دانیشتووی وڵاتی ئیتالیا و پاشان بۆ درێژەپێدان بە خوێندن چوو بۆ کانادا و لە لقی ئاهەنگسازی‌دا لە زانکۆی کارلتۆنی شاری ئێتاوا خوێندنی تەواو کرد.

کەمانچە ئامێری تایبەتی و تەنبوور و سێ‌تار ئامێری دووهەمی کەیهان کەلهۆرـە.