کوردستان میدیا: محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له ٣١مین رۆژی مانگرتنیدا گورچیله‌کانی چڵکیان کردووه و به‌هۆی لێدانی ده‌ستبه‌ند و پابه‌ند ئاماده نه‌بوو بۆ نه‌خۆشخانه رابگوێزریت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رێکه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ٣١ رۆژ له مانگرتنی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، چالاکی مافی مرۆڤی و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، رایگه‌یاندووه که درێژه به مانگرتنه‌که‌ی ده‌دات.
محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی جۆزردانی مانی له خواردن گرتووه.
له هه‌مان کاتدا پزیشکی یاسایی رایگه‌یاندووه، که محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند به هۆی چڵکی گورچیله‌کانی پێویستە خێرا بۆ نه‌خۆشخانه رابگوێزرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی به لێدانی ده‌ستبه‌ند و پابه‌ند ناوبراویان له رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه پاشگه‌ز کردۆته‌وه و که‌بوودوه‌ندیش رایگه‌یاندووه، هه‌تا گه‌یشتن به داخوازییه‌کانی درێژه به مانگرتن ده‌دات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له‌م پێوه‌ندییه‌دا هوشداری به هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌دات و هه‌رچه‌شنه خه‌سارێکی گیانی، یان مه‌رگی محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له ئه‌ستۆی به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دادەنێت و داوای له لێپرسراوانی قه‌زایی رێژیم کردووه به ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجێکی وه‌کوو مه‌ره‌خه‌سی به به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و دەرمانی ناوبراو سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆیان بسه‌لمێنن.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران