کوردستان مـــــیدیا: تێکۆشه‌رێکی دێرینی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و که‌سایه‌تییه‌کی ناودار له ناوچه‌ی بۆکان به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌بووبه‌کر نه‌سیری راد ناسراو به شۆڕش قادری کوڕی وه‌ستا خدر، خه‌ڵکی ئاوایی مه‌ڵاله‌ریی سه‌ر به شاری بۆکان به هۆی نه‌خۆشییه‌کی گرانه‌وه کۆچی دوایی کرد.
ئه‌بووبه‌کر له کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا رۆڵێکی به‌رچاوی گێڕاوه و دوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه و داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه، بۆ‌ته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌تا ساڵی ١٣٦٠ی هه‌تاوی له کۆمیته‌ی پیر محه‌ممه‌دی شارستانی بۆکان به‌رپرسایه‌تیی حیزبیی پێدراوه.
ناوبراو له ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی له گوندی چواردیواری ناوچه‌ی پیر محه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی دیکه که‌وته که‌مینی هێزه‌کانی رێژیمی ئێران و به دیل گیرا. دوای ٧ ساڵ زیندان و دوورخستنه‌وه بۆ ناوچه جیاجیاکان، به ناچاری بۆکانی به‌جێ هێشت و له شاری مه‌هاباد گیرسایه‌وه.
دوای ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شکەنجەیە، ئه‌بووبه‌کر نه‌سیری‌راد به‌رده‌وام به شۆڕشی کوردی و حیزبی دێمۆکرات وه‌فادار مایه‌وه و رێ‌نوێن و رێ‌نیشانده‌ری لاوان و خه‌ڵکی ناوچه بۆ خه‌بات له پێناوی سه‌ربه‌ستیدا بوو.
به‌داخه‌وه ئه‌بووبه‌کر نه‌سیری‌راد رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له ته‌مه‌نی ٥٩ ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشیه‌کی گرانه‌وه کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی ئه‌بووبه‌کر له نێو ئاپۆرای خه‌ڵکی ناوچه و له زێدی خۆی به خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌بووبه‌کر نه‌سیری‌راد پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و که‌س و کار و ئاشنایانی ده‌کات.
رۆحی شاد
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران