" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باشترین خەڵاتی بەشی رکەبەریی فستیڤاڵی کورتەفیلم لە یۆنان بە دەرهێنەرێکی کورد بەخشرا

زایینی: ٢٨-٠٩-٢٠١٤ - هەتاوی: ١٣٩٣/٠٧/٠٦ - ١٢:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باشترین خەڵاتی بەشی رکەبەریی فستیڤاڵی کورتەفیلم لە یۆنان بە دەرهێنەرێکی کورد بەخشرا
کوردستان میدیا: کورتەفیلمی "رەش وسپی" لە دەرهێنانی "جەلال ساعیدپەنا"، پلەی یەکەمی بەشی رکەبەریی فستیڤاڵی کورتەفیلمی "دراما"ی لە یۆنان بەدەست هێنا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کورتەفیلمی داستانیی "رەش وسپی" نوێترین بەرهەمی جەلال ساعیدپەنا، دەرهێنەری کوردی خەڵکی سنە لە بەشی رکەبەریی نێودەوڵەتیی سی و‌حەوتەمین خولی نەتەوەیی و بیستەمین خولی نەتەوەیی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی "دراما" لە وڵاتی یونان نمایشکرا.

کورتە فیلمی رەش وسپی لەم فستیڤاڵە، خەڵاتی دووهەمی باشترین فیلم و تەندیسی زێوی تایبەتی هەیئەتی دادوەرانی بەدەست هێنا.

ئەم فیلمە لە فستیڤاڵی فیلمی "دراما" لەگەڵ ٦١ فیلمی ئورووپایی، ئاسیایی و ئامریکایی رکەبەری کرد.

9496.jpg
دەرهێنەری کورد جەلال ساعیدپەنا

هەر لەم پێوەندییەدا، پێشتریش کورتە فیلمی "رەش و سپی" لە فستیڤاڵی ئاوانکا لە وڵاتی پۆرتەغاڵ، خەڵاتی باشترین وینەگریی کورتە فیلمی بەدەست‌هێنابوو.

"رەش وسپی" هەروەها لە بەشی رکابەرایەتی یەکەمین دەورەی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی "فرێسکو" لە وڵاتی ئەرمەنستان توانی خەڵاتی باشترین فیلم و تەندیسی ئەم فستیڤاڵە لە ژێر ناوی باشترین پەیام "پشوو درێژی و خۆڕاگری" لە نێو ٢٠ فیلمی ئورووپایی، ئاسیایی و ئامریکایی بۆ خۆی تۆمار بکات.

بەدەستهێنانی خەڵاتی نێودەوڵەتی دامەزراوی "گۆتە"ی ئاڵمانی لەلایەن دەرهێنەری کوردی خەڵکی سنە بە فیلمی "رەش وسپی" وەکوو یەکێکی دیکە لە شانازییەکانی ئەو دەرهێنەرە لە قەڵەم ئەدرێت.

جەلال ساعید پەنا رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە سنە لە دایکبووە و چالاکییە هونەرییەکانی خۆی لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی و بە شانۆ دەست پێکرد و بە تێپەڕکردنی خولی پەروەردەی دەرهێنەری کاری سینەمایی دەست پێکرد.

"ملاقات"، "تەلەفزیۆن لە خەیاڵ"، "دەنگی ساز دێت"، "ئەوانە هیچ‌کەسیان خۆشناوێ" و "دەنگی باران" بەرهەمەکانی دیکەی ئەم دەرهێنەرە کوردەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا